به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، سۆهه‌یلا شێخی له کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا وتی:یه‌که‌مین مێهره‌جانی ناوچه‌یی بووکه بارانه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێدا بووکه‌ڵه‌ی نه‌ریتی و ئایینی گه‌لانی هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران نمایش ده‌درێت.
وتیشی: شانۆی ئایینی و نه‌ریتی، بووکه‌ڵه‌ی ناوچه‌یی و خوێندنی گۆرانی ناوچه‌یی و به‌ڕێوه‌بردنی پیشانگا و کارناواڵی نمایش دانی بووکه‌ڵه زه‌به‌لاحه‌کان له سنه به‌رنامه‌کانی ئه‌م مێهرهجانهن.
به وته‌ی شێخی ۲۱ گرووپ له پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام، قوم، لورستان، مه‌رکه‌زی و هه‌مه‌دان له‌م مێهره‌جانه‌دا به‌شدارن.
Your Comment