بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، هاکان فیدان لە پریس کۆنفڕانسی هاوبەشی لەگەڵ ئەسعەد شیبانی، هاوتای سووریی لە دیمەشق، بە ئاماژە بەوەیکە گفتوگۆکان لەبارەی پرسە ئەمنییەکانی ناوچە و هەڕەشەکانی بەردەم سەقامگیریی سووریا بووە، سەقامگیریی سووریا بە مانای سەقامگیریی تورکیا لێکدایەوە.
فیدان هەروەها هێزەکانی کوردی سووریا بە کەم مەیلبوون بە پێشخستنی ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار کرد و وتی: هاوئاهەنگیی هەندێک لایەنی ئەو گرووپە لەگەڵ ئیسرائیل، ئاستەنگێکی گرینگە لە بەردەم دانوستانیان لەگەڵ دیمەشق.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاوکات هێزەکانی کوردی سووریای بە سەرەکیترین ئاستەنگی بەردەم گفتوگۆی سیاسی و سەقامگیریی ئەو وڵاتە زانی.
Your Comment