بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، جەواد تەلیباوی، وتەبێکی عەسائیب ئەهلی حەق لە بەیاننامەیەکدا جەخت کرد: هەمووان بزانن کە لە فەرهەنگی ئێمەدا جێگایەک بۆ دانانی چەک، چاوپۆشی لە بەرخۆدان یان بێ ئاگایی لە پیلانەکانی دوژمن، بوونی نییە.
ناوبراو وتی: ئەو بابەتە نە پرسێکی سیاسیە و بە دانوستانی لەسەر دەکرێت، بەڵکوو بنەمایەکی بیری لەسەر بنچینەی سەروەری، دەستەبەرکاری بڕیاردانی سەربەخۆ و قەڵغانی سەربڵندیە کە نە بە گوشار دەشکێت و نە بە سەپاندنەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێت و هەر کەسێک بە پێچەوانەی ئەوە بیر بکاتەوە، ئێمەی نەناسیوە.
ناوبراو زیادی کرد: دروشمی هەمیشەیی ئێمە، سەقامگیری، هەمیشەیی و بەردەوام بوونە؛ هەر کات کە داوا لە ئێمە بکرێت، ئێمە پارێزەرانی ئەم نیشتمانە، ئامادەی بەرگری کردن و فیدا کردنی گیانمان لە ڕێگای نیشتمانین.
وتەبێژی سەربازی عەسایب ئەهلی حەق زیادی کرد: ئێمە هەروەها لە ڕێگای ڕاست بۆ عێڕاقێکی بەهێز و حکومەتێکی سەرکەوتوو هەنگاو دەنێین.
وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، بە جەخت لەسەر پابەند بوونی ئەو بزووتنەوە بە چەک و بەرخۆدان ڕایگەیاند کە ئەو بابەتە سیاسی نییە و بە هیچ لەونێک دانوستانی لەسەر ناکرێت.
News ID 57982
Your Comment