به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کان ڕایانگه‌یاند که به هۆی بۆردمانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا، ۱۴ که‌سی دیکه‌ی سفیل له گوندی شه‌عفه له نزیک ده‌یره‌زوور کوژران.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زووریان کردووه‌ته ئامانج و دیسان خه‌ڵکێکی زۆر سفیل بوونه قوربانی.
له‌م هێرشه نوێیه ۱۴ که‌س له ئه‌ندامانی یه‌ک بنه‌ماڵه له گوندی شه‌عفه پێکه‌وه کوژران.
هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م هێرشانه به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی تیرۆریسته‌کانی داعش ئه‌نجام ده‌بێت.
شایانی باسه که چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستاش هه‌ر له‌م گونده ۱۱ که‌سی دیکه به هۆی بۆردمانی ئاسمانییه‌وه کوژران.
Your Comment