بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا لە دەستگیر کرانی لانی کەم ٢٠ کەس لە ئەندامان و بەرپرسانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پەکەکە و کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) هەواڵیان دا.
ئەم دەستگیرییانە لە پارێزگای ئەزمیر لە رۆژئاوای تورکیا ئەنجام دراوە و سەرۆکی پێشووی لقی پارێزگایی هەدەپەش لە نێو دەستگیرکراوانە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکان سەرجەم ٢٨ حوکمی دەستگیری بە تۆمەتی هاوکاری کردنی گرووپگەلی دژبەری حکوومەت دەرکراوە.
توندوتیژیی حکومەتی تورکیا هەمبەر بە پارتە کوردییەکانی ئەو وڵاتە، ڕەخنەگەلێکی زۆری لە لایەن وڵاتانی ئەورووپییەوە بە دواوە بووە و لە بەرامبەردا ئەنقەرە ئەو حزبانە بە هاوکاری کردنی تیرۆریزم تۆمەتبار دەکات.
Your Comment