بەرپرسانی ڕاستەقینەی کوشتنی خاشقجی سزا بدرێن

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لێکۆڵینەوە لەسەر کوژرانی ڕۆژنامەوانە ڕەخنەگرەکەی سعوودی ناتەواو وەسف کرد و داوای ناسینەوەی بەرپرسانی ڕاستەقینەی ئەو جەنایەتەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆیۆرک تایمز، فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دوێنێ پێنجشەممە پاش دیدار لە گەڵ چاوش ئوغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند : بەرپرسانی ڕاستەقینەی کوشتنی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەوانە سعوودییە کە ئەبێ بە هۆی ئەنجامی ئەو کوشتنە تۆقێنەرە سزا بدرێن. 

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد : لێکۆڵینەوەی ڕوون و باوەڕ پێکراو لە سەر کوژرانی خاشقجی هێشتا تەواو نەبووە. 
بە ڕاپۆرتی مێهر، قسەکانی موگرینی لە سەر لە ئەستۆ گرتنی  بەرپرسایەتی کوشتنی خاشقجی لە حاڵێکدا هاتە ئاراوە کە ڕیاز بە بێ ناوبردن لە بەرپرسی سەرەکی ئەو جەنایەتە، ٥ گومانلێکراوی بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنەکە ناساند و لە بڕیاری لە سێدارەدانیان هەواڵی دا.

News Code 23204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =