دوژمنان لە هه‌وڵی تێکدانی ئاسایشی ئێران و  ناوچەکه‌ن

وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری ئێران وتی: ئێمە بۆ ئاشتی و سەقامگیریی خەڵک و ناوچەکه‌ هەوڵ دەدەین و دوژمنان بە فێڵ و تەڵەکە بۆ ناسەقامگیری تێدەکۆشین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری ئەمڕۆ (سێ شەممە) لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵەی غەدیری زانستگەی ددانپزیشکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: کرانەوەی ئەو کۆمەڵەیە لە هەلومەرجێکدا کە دوژمن بۆ بەهرەوەرنەگرتنمان لە سەرچاوەکان هەوڵ دەدات، جێی خۆشحاڵییە. ئەرتەش ئەمڕۆ لە بەرچاوی خەڵکی و بەرپرسان بە تایبەت رێبەری باڵا، کۆمەڵەیەکی خۆشەویست و پەنایە.

ڕاشیگەیاند: ئەرتەشی ئێمە ئەرتەشێکی بە هێز، خۆشەویستی خەڵکی، سەربەخۆ لە بابەتی یاسا و ئیمکانات و ساماندان و جیهازاتە کە لە پێناو پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی وڵات تێدەکۆشێت و ئەوە پێویستی بە ڕێکخستنی سەربەخۆ و بزێوانەیە.

وەزیری بەرگری بە ئاماژە بە پێویستیی پەروەردەکردنی هێزی پسپۆڕ و هاوسەنگ لە گەڵ فەرهەنگ و ورەی ڕێکخراوی ئەرتەش و هێزی چەکداری، وتی: بێ گومان دەبێ کۆمەڵگەلێک وەک کۆمەڵی ئەمڕۆ بە جیهازاتی تایبەتی دەوڵەمەند بکرێن و بەشێکی گرینگ لە ئەرکەکانی ئێمە پاڵپشتی لە هێزی چەکدارییە و بە دڵنیاییەوە یارمەتیان دەدەین.

ناوبراو جەختی کرد: لە هەلومەرجێکدا کە دوژمنان هەوڵی بەرتەسک کردنی ئێمە دەدەن، ئەو یارمەتیانە زیاتر پێویستن و دۆخی ئەمڕۆی ئێمە زۆر لە کاتی پێش گەمارۆکان باشترە.

ئەمیر حاتەمی بە بێرهێنانەوەی ئەوەی کە ئەمریکا دەیەوێ بە فێڵ و تەڵەکە لە دژی ئێمە هاوپەیمانی ساز بدات، بەڵام بە تەنیا ماوەتەوە، ڕایگەیاند: لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بینیمان کە چۆن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بە مایەی گاڵتەجار، لە کاتێکدا لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش هەوڵی زۆری دا لە دژی ئێمە. بەڵام ئەنجامی ئەو دانیشتنە دەرکرانی بەیاننامەیەک بۆ ئیدانەکردنی هێرشی تیرۆریستی ئەهواز و دەست لە کار کێشانەوەی نوێنەری دزێوی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆکە ئێمە بە هێزترین و ئەوان لاوازتر بوونە و بە دڵنیاییەوە دەتوانین زۆر بە باشی لەو دۆخە تێپەڕین. بێ شک خەڵکی و دەزگاکانی ئێمە بەرەوڕووی کێشە و گرفتگەلێکن، بەڵام دڵنیاین کە لە دوای ئەو ڕاوەستان و خۆڕاگرییە دەگەینە ئاسانکاری و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە.

وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هیزی چەکداری لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە هەوڵی بەڕێوەبەران و فەرماندەکان بۆ دەستەبەرکردنی بوودجەی باش و گونجاو بۆ هێزی چەکداری و کۆی وڵات، جەختی کرد: ئەمڕۆ دۆخێکی باش و ئایدیاڵ بە سەر ئەرتەشدا زاڵە و یەکە یەکەی فەرماندەکانی ئەرتەش لێهاتوو و ئامادەی خزمەتن.

News Code 23162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =