یەکگرتوویی، بەرژەوەندی زاڵمان دەخاتە مەترسییەوە

زانایانی سوننه‌ مه‌زه‌بی ئێران ده‌ڵێن: پێنج مه‌زه‌به‌که‌ی ئیسلام یەک ڕیشەیان هەیە و ئەبێ یه‌کده‌نگ بن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی دین و ئەندیشە: باس لە سەر یاکگرتوویی ئیسلامی ئەمڕۆ چ لە نێوان شیعەکان و چ لە نێوان ئەهلی سوننە وەکوو پرسێکی گرنگ دێتە ئاراوە و هەموو مەکتەبە فقهیەکانی ئیسلام، ئەوە بە بەشێک لە بیر و باوەڕەکانی خۆیان دەزانن و ڕوانین بە پرسی یەکگرتوویی نە وەک پرسێکی سیاسی بەڵکوو وەکوو پرسێکی بیری جەختی لە سەر دەکرێت.

بە بۆنەی دەستپێکی هەفتەی یەکگرتوویی لە گەڵ چەند زانای ئەهلی سوننە گفتوگۆمان کرد کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە؛

ئاخۆند عەبدولجەلیل فەرەهمەند سەبارەت بە یەکگرتوویی بە هەواڵنێری مێهری وت: سەرەتا ئەبێ جیاوازی زۆر بوونی ئایینزاکان و نەتەوەکان قبووڵ بکرێت و ڕێز دابنرێت بۆ مافەکانیان لە کۆمەڵگا. قورئان دەفەرمێت" وَجَعَلْنَاکُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا". جوانی هەر کۆمەڵگایەک بە جیاوازی قەومی و ئایینییەوەیە. ئەوانە پێکەوە کۆمەڵگایەکی باش پێک دەهێنن.

ناوبراو درێژەی دا: خاڵی دووهەم پێبەند بوونی هەر ئیتنیک و ئایینێک بە بیر و باوەڕ و پیرۆزەکانیەتی. ئەمن حەنەفیم ئەبێ سەرەتا پێبەندی بیر و پیرۆزەکانی خۆم بم تا بتوانم ڕێز دابنم بۆ پیرۆزەکانی کەسانی تر. نابێ دەست درێژی بکەمە سەر پیرزی ئایین و قەومەکانی تر. بڕێک کەس پێیان وایە یەکگرتوویی بەو واتایەیە کە هەر کەس دەست لە ئایینی خۆی بکێشێت. یەکگرتوویی واتا پێبەند بوون بە بیر و بڕوای خۆم و بەهێز کردنەوەی باوەڕە هاوبەشەکانی نێوان خۆ و ئایینەکانی تر. ئەگەر من باوەڕم بە یەکگرتوویی هەیە ئەبێ بە دوای بەهێز کردنەوەی هاوبەشییەکانی نێوان خۆ و ئایینەکانی تر بم.

ئەگەر دەبینن لە جیهانی ئیسلامدا هاودڵی و یەکگرتووییەک نییە ئەوە بە بۆنەی دەسەڵات خوازی و هەوەسی سیاسەتوانەکانە.

ڕاشیگه‌یاند: کاتێک ئایەیەک دەهاتە خوارەوە بۆ پێغەمبەر، خۆی یەکەم کەسێک بوو کە کردەوەییەوە دەکردەوە. ئێمە کاتێک خەڵک بۆ لای یەکگرتوویی داوەت دەکەین لە کردەوەشدا ئەبێ بیسەلمێنین. ئەگەر دەبینین لە جیهانی ئیسلامدا هاودڵی و یەکگرتووییەک نییە ئەوە بەس بە بۆنەی دەسەڵات خوازی و هەوەسی سیاسەتوانەکانە.

ناوبراو زیادی کرد: ئیمام باسێکی گرنگی هێنایە ئاراوە و ١٢ ی ڕەبیع تا ١٧ ی ڕەبیع کە هەر کامەیان ڕوانینێکیان لە سەر لەدایک بوونی پێغەمبەر (س خ) هەیە، وەکوو هەفتەی یەکگرتوویی ڕاگەیاند. ئامانجی ئیمام نزیک بوونەوەی ئایینەکان بوو.

مەڵا قادر سەلجووقیان لە زانایانی ئەهلی سوننەی گونبەد کاووسیش سەبارەت بە یەکگرتوویی بە هەواڵنێری مێهری وت: موسڵمانانی فەرهەنگی هاوبەشیان هەیە و یەک ئایدۆلۆژیایان هەیە. پێغەمبەر دروشمی برایەتیی و پەیامی دۆسایەتیی بۆ کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی هێنا. یەکگرتوویی بە واتای هاودڵییە. پێغەمبەر دەفەرمێت یەکگرتوویی ئامیانی ڕەحمەت و جودایی دەبێتە هۆی سەختی و ئەشکەنجە.

 درێژەی دا: ئیمام ئەبوحەنیفە هەمیشە موسڵمانانی بە یەکگرتوویی سفارشت دەکرد. یەکێک لە سفارشتەکانی ئەوە بوو کە هەر ئۆمەتێک ئەگەر یەکپارچەیی خۆی نەپارێزێت، دوژمن دزەی تێ دەکات و لە ناوی دەبات.

زیادیشی کرد: ئامانجی دوژمنانی ئیسلام شەڕی ناوخۆیی نێوان مسڵمانانە، کێشەکانی نێو جیهانی ئیسلام لە هەوای نەفسەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەگەر گەشە بکای هەمووان بەرەو لەناو چوون دەبات. وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ ئێران بکەنە نمانه‌ی خۆیان کە چۆن چلۆن ئایین و هۆزە جیاوازەکان تێیدا ژیان دەکەن و یەکگرتووییان هەیە. ئەمە ڕەوشتێکی باشە.

وتیشی : ئایەیەک دەفەرمێت: «إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُکُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّکُمْ فَاعْبُدُونِ» واتا ئەم ڕێگایەی ئێوە ئایینی تەنیا(و پاکی ئیسلام) یە و ئەمن تاقانە خولقێنەری ئێوەم، کەواتە تەنیا ئیمانتان بە من بێت. ئایەی زۆر لەم بوارەوە هەن. ئەگەر پرسەکانی نێو قورئان کردەوەییەوە بکەین چی دیکە کیشەیەکمان نابێت.

مامۆستا عەبدولسەلام کەریمیش لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە یەکگرتوویی وتی: جیاوازی لە خۆیدا باشە بەڵام نابێت ببێتە هۆی دژایەتی و شەڕ. پێنج ئایینەکەی ئیسلام یەک ڕیشەیان هەیە و ئەویش ئایین و ئیسلامە. جیاوازی نابێت ببێتە هۆی دوژمنایەتی. پێنج ئایینەکە ئەبێ پێکەوە هاوکاریان هەبێت تا کاری ئیسلام بچێتە پێشەوە.

ناوبراو درێژەی دا: قورئان دەفەرمێت «انما المومنون اخوه» کەواتە مافمان نییە بواری دینی خۆمان دژ بە دین بانگ بکەین یا بە کافری بزانین. بە کافر کردنی موسڵمانان حەرامە.

ئەو زانایەی هەلی سوننە وتی: ئێمە ئەبێ دەست لە دەمارگرژی بکێشین. بنەڕەت، دینە و ئایین، شێوەی کردەوەیی کردنەوەی دینە. مەزەبەکان جیاوازن نەک دینەکان. دین یەکێکە. ڕیشە و ناوقەدی هەموو موسڵمانان یەکێکە، جیاوازی لە لق و پۆدایە.

وتیشی: ئیمام خامنەیی وتیان کە یەکگرتوویی شیعە و سوننە ستراتیژی ئێمەیە نەک تاکتیک، یەکگرتوویی ستراتیژیک واتا ئەوەی کە بیر و بڕوا و ژێبینای بیری دەسەڵات یەوەیە کە هەمووان بران.

ئەو زانایەی ئەهلی سوننە وتی: ئەو کەناڵانە کە لە لەندەن بە ناوی شیعە و یا سوننەوە سووکایەتی بە پیرۆزەکانی ئایینەکان دەکەن، نە شیعەن و نە سوننە. هەر دووکیان سەر بە هیڵی دوژمنن.

News Code 23155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =