کوردی سووریا و گوله‌ن هۆکاری ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی تورکیا و ئه‌مریکان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند: کێشه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا بۆ دوو بابه‌تی پشتیوانی واشنتۆن له‌ کوردی سووریا و نیشته‌جێ بوونی گوله‌ن له‌ ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ کوردی سووریا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ بوو.

ئه‌و زیادی کرد: کێشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن بۆ دوو بابه‌تی پشتیوانی واشنتۆن له‌ کوردی سووریا و نیشته‌جێ  بوونی گوله‌ن له‌ ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا ڕایگه‌یاند که‌ له‌گه‌ڵ مایک په‌مپه‌ئۆ هاوتا ئه‌مریکاییه‌که‌ی ڕۆژی سێ شه‌مه‌ دیدار ده‌کات.

News Code 23126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =