بوردمانی خەڵکی بێ پەنای کوردستان نیشانەی مافی مرۆڤی ئەمریکییە

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرگانی رێبەری وتی: بوردمان و شەهید کردنی زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە خەڵکی بێ پەنای کوردستان لە حەلەبجە و سەردەشت نیشانەی ڕوونی مافی مرۆڤی ئەمریکییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فایق ڕوستەمی پێش نیوەڕۆی ئمەڕۆ لە چوارەمین کۆڕبەندی پسپۆڕی مافی مرۆڤی ئەمریکی کە بە میوانداری سنە بەڕێوە چوو، ئاشکرای کرد: مافی مرۆڤی ئەمریکی واتا کیمیای باران و بوردمان کردنی خەڵکی بێ پەنای ناوچەی کوردستان لە حەلەبجە و سەردەشت لە ماوەی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز و ئەمە نیشان دەدات ئەمریکا کە خۆی بە پارێزەری مافی مرۆڤی خەڵکی جیهانی دەنوێنێت خۆی گەورەترین پێشێل کاری مافی مرۆڤە.

ناوبراو زیادی کرد: پێویستە کە هەموو موسڵمانانی جیهان یەک بگرن و لە دۆخێکدا کە دوژمنان بە دوای تاڵانی وڵاتانی ئیسلامین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەکوو پارێزەرانی سەرەکی مافی مرۆڤ لە جیهان لە بەرانبەریاندا بوەستین.

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرگانی رێبەری بەوتنی ئەوەی کە موسڵمانان بە قورئانێکەوە هاتووین کە سەرپەلی هەموو برایەتی و ڕەحمەت و دۆستییەکانی جیهانە، درێژەی دا: ئێمە بە پێغەمبەرەکانەوە هاتووین کە بانگەوازی ئاشتی و ڕەحمەتی خودایان دەکرد و لە گەڵ نابەرابەری و دەمارگرژی دژایەتیان دەکرد.

مامۆستا ڕوستەمی وتیشی: هەمووی ئەوانە نیشانی دەدات کە ئۆمەتی ئیسلامی پارێزەری مافی مرۆڤە و ئەو کەدانە کە بەردەوام خەریکی خوێن ڕشتن و کوشتنی خەڵکی بێ پەنان نابێت قسە لە مافی مرۆڤەوە بکەن.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا بە دروست کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان وەکوو داعش و سەلەفییە تەکفیرییەکان هەوڵی دوور کردنەوەی موسڵمانانی ناوچەکەی لەیەکتر دا کە بە یەکگرتوویی و پێکەوە بوونی موسڵمانان لە ئەو کارە سەرنەکەوتن.

News Code 23112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =