پێوەندی ئابووری ئێران و عێراق دەتوانرێت بگاتە ٢٠ ملیار دۆلار

سەرۆک کۆمار وتی: پێوەندی ئابووری ئێران و عێراق نزیک بە ١٢ ملیار دۆلارە کە دەتوانین بۆ ٢٠ ملیار دۆلار بەرزی بکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کە سەردانی ئێرانی کردووە، ئاشکرای کرد: پێوەندی ئێران و عێراق لە باری مێژوویی و فەرهەنگی و لە باری پێوەندی نەتەوەیی و ناوچەیی، پێوەندیەکی تایبەتە و هەموو بەرپرسانی ئێستای عێراق بە بەرپرسایەتی ئێران هاوکاریەکی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە شەڕ لە گەڵ چەوسێەری لە عێراق و جێگیر کردنی ئاسایش لە ئەو وڵاتە هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە دوو وڵاتەکە لە لایەن دوو کابینەوە لێک درایەوە و دوو لایەنەکە وێڕای جەخت لە سەر پێوەندی سیاسی و ئابووری لە سەر ئەو خاڵە باوەڕمان هەبوو کە دەفرایەتی فراوانی زیتاری نێوان دوو وڵاتەکە هەیە. پێوندی ئابووری ئێران و عێراق نزیک ١٢ ملیار دۆلارە کە دەتوانین ئەو  ڕێژە بگەیێنینە ٢٠ ملیار دۆلار.

ڕۆحانی درێژەی دا: ئێمە ئەمڕۆکە لە بواری پێوەندی و دانوستانی کارەبا، گاز و بەرهەمە نەوتییەکان و هەروەها چالاکییەکانی دوو وڵات لە بواری دۆزینەوە و هەڵکۆڵینی نەوت لە گەڵ یەک گفتوگۆمان کرد.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ لە باری پێوەندی ڕێگای ئاسنی دوو وڵات لە ڕۆژاوا و باشوور قسەمان کرد، وتی: ڕێگای ئاسنی شەلەمچە بۆ بەسرە پێشەکیەکەی دروست کراوە و بە هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆمپانیا ئێرانیەکە ئامادەی ئەنجامی ئەو پڕۆژەیەیە. بە پێوەندی ئەو هێڵە ئاسنە ٣٥ کیلۆمەتریە خەڵکی دوو وڵاتەکە دەتوانن بە ئاسانی هاتوچۆ بکەن؛ بە تایبەتی بۆ هاتوچۆی موسافرەکانی ڕۆژانی ئەربەعین کە خەڵک دەتوانن بە ئاسانی بچنە کەربەلا.

وتیشی: پرسی پاک کردنەوەی ئەروەند روود و شەتی عەرەب بۆ دوو وڵاتەکە گرنگایەتی هەیە و دەبێتە هۆی ئاوەدانی زیاتری ئابادان، بەسرە و فاو. پرسی ژینگە بۆ دوو لایەنەکە گرنگایەتی هەیە. خەڵکی ئێمە لە سنوورەکانی ڕۆژاوا و باشووری تووشی کێشە خۆڵ و خاکن و ئەو پرسە ئەبێ بە هاوکاری دوو وڵاتەکە چارەسەر بکرێت.

ڕۆحانی وتی: ئێمە ڕێککەوتین ناوچەی ئازادی بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکەمان هەبێت و بتوانین پیشەی هاوبەش لە ئەو ناوچە دروست بکەین کە لە کۆمیسیۆنی هاوبەش دەمانەوێت ئەو پرسە شوێن بگرن.

لە سەر بابەتەکانی تری وتووێژ لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، زیادی کرد: سەبارەت بە پرسی ناوچەکە گفتوگۆمان هەبوو و رای دوو وڵاتەکە ئەوە بەە کە پاوەجیی و ئاسایش لە ناوچەکە لە بەرژەوەندی خەڵکە و ئێمە پێویستمان بە دەستێوەردانی دەرەکی نییە. لە ناوچەکە. وڵاتانی ناوچەکە ئەبێ پێکەوە پیوەندی زیاترین هەبێت و ئەبێ بتوانین بە هاوکاری بە تایبەت دوو وڵاتی ئێران و عێراق بۆ پاوەجێیی و ئاسایشی ناوچەکە هەوڵ بدەین و هیوادارین هەرچی خێراتر شەڕی زاڵمانە لە یەمەن کۆتایی بێت و سەقامگیری لە سووریا و تەواوی ناوچەکە ببینین.

ڕۆحانی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئاسایش و گەشەی عێراق بە ئاسایش و گەشەی ئێران دەزانین جەختی کرد: دوو وڵاتەکە ئەبێ پێوەندیان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ببێتەوە و لە باوری ئابووری و سیاسییەوە پێوەندی نزیکتریان ببینین.

News Code 23098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =