AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٢٤ ٠٧:٥٠

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران کاریگەریی خراپی لەسەر هەرێم هەیە

گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران کاریگەریی خراپی لەسەر هەرێم هەیە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سزاکانی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ئێران کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت، چونكه‌ دراوسێی ئێرانە و ئاڵوگۆری بازرگانیش هەیە لە نێوانیاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەر بڕیارێک بۆ عێراق دەربچێت هەرێمیش دەگرێتەوە، چونکە هەرێم بەشێکە لە عێراق.

وتیشی: "ئەو بڕیارەی ئەمەریکامان بۆ سەر ئێران پێ باش نییە، چونکە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتە، عێراقیش پابەندی بڕیارەکانی ئەمەریکا دەبێت و داوادەکەین پێداویستییە سەرەکییەکانی رۆژانەی هاوڵاتیان نەخرێتە ناو ئەو هاوکێشە سیاسییانەوە".

سەبارەت بە لابردنی خاڵە گومرکییەکانیش ئاماژەی بەشکرد، بڕیارە خاڵە گومرکییەکان لەنێوان شارەکانی هەرێم و عێراقدا لاببرێن، چونکە زیان بە هاوڵاتیان و بازرگانان دەگەیەنێت، بەڵام هەر بڕیارە لە واقیعدا جێبەجێنەکراوەو لە چەند رۆژی داهاتوودا دەردەکەوێت کە لادەبرێن یاخود نا.

News ID 23050

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha