به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به پێی ڕاپۆرته‌کانی ئیداره‌ی که‌شناسی کوردستان و لێکدانه‌وه‌ی وێنه ئاسمانییه‌کان ئه‌گه‌ری بارینی باران و ته‌م و مژ له‌م ڕۆژانه‌دا له شاره کوردییه‌کان زۆره.
سه‌رۆکی ئیداره‌ی که‌شناسی کوردستان به ئاژانسی مێهر له‌مباره‌وه وتی: پێش بینییه‌کان نیشانی ده‌دات که تاکوو کۆتایی ڕۆژی چوارشه‌مه‌وه باران بارین ده‌ست پێکدهکاتهوه و تاکوو ڕۆژی پێنج شه‌مه درێژه‌ی ده‌بێت.
به‌هرام چاره خا له‌مباره‌وه وتی: به پێی دواین ئاماره‌کان و زانیارییه‌کانی ناوه‌ندی که‌شناسی پارێزگای کوردستان دوای ته‌واو بوونی باران بارین شه‌پۆلێکی سه‌رما و دابه‌زینی پله گه‌رما ده‌ست پێ ده‌کات.
ئه‌و زیادی کرد: به پێی وێنه ئاسمانییه‌کان ئه‌م باران بارینه له حه‌فته‌ی داهاتووشدا درێژه‌ی ده‌بێت به‌ڵام به‌رده‌وام نییه و ئاسمان نیوه هه‌وری و خۆره‌تاو ده‌بێت.
Your Comment