تێکشکاندنی گرووپێکی تیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبار

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانەی ئۆپراسیۆنێک توانیان گرووپێکی تیرۆریسی چالاک لە بواری بۆمب چاندن لە پارێزگای ئەنبار لەناو ببەن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، هێزە عێراقییەکان توانیان ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی بە ناوی ئەبوو عەبدۆڵا ئەنساری کە کاری بۆمب چاندنیان دەکرد لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە عێراقییەکان توانیانە ٦ ئەندامی سەرەکی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکەن.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە ئەم ئۆپراسیۆنە دوای بۆسەی هێزە عێراقییەکان لە ناوچەی عەسرییە و زنکۆرە لە ڕمادی ئەنجام بووە. عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردبوو کە هەموو هەوڵەکان بۆ گرتن و لەناو بردنی پاشماوەکانی تیرۆریستەکان چڕ دەکەنەوە.

News Code 23000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =