هەورەکان بۆ بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ ئاوس دەکرێن

توێژەرانی ناوخۆیی توانیان دەزگایەک ساز بدەن کە دەتوانێ ببێتە هۆی پیتاندن و ئاوساندنی هەورەکان. ئەو پلانە گونجاوە بۆ ئاڤساندنی هەورەکانی ئاسمانی دەریاچەی ورمێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم رۆژانەدا زۆربەی وڵاتانی جیهان گیرۆدەی پرسگەلێکی هاوپەیوەند بە ویشکەساڵی و کەم ئاوین و بۆ دەرچوون لەو کێشەیە دەستەوداوێنی تەکنۆلۆژیاگەلی جۆراوجۆرن بۆ یارمەتی گەیاندن بە داکردنی زیاتری باران و مسۆگەر کردنی سەرچاوەگەلی ئاویی نوییەوەن.

لەمناوە ئێران-یش تەکنۆلۆژیاگەلێکی لێهاتووانە و دەسکەوتگەلێکی زۆر باشی بە دەست هێناوە کە دەتوانێ بۆ قەرەبووکردنەوەی کەم ئاوی کاریان پێ بکرێت و تاقمێک لە توێژەرانی لقی هەرێمناسیی زانکۆی موحەقێقی ئەردەبیلی لەو پەیوەندییەدا پلانێکیان لە ژێر ناوی "ژێنراتۆری زەوینیی دووکارە یان سامانی ئەلەکترۆنیی پیتاندن و ئاڤساندنی زەوینیی هەورەکان" ئاراستە کردووە.

ئاڤساندنی هەورەکان بریتییە لە زیادکردنی مادەگەلی کیمیایی بە هەورەکان بۆ زیادکردنی ئاستی داکردنی بەفر یان باران و بۆ یەکەمجار زانایان لە ساڵی ١٩٤٠ ئەو ڕەوتەیان دەست پێکرد و لەوساوە تا ئێستا بەردەوام ئەو تەکنۆلۆژیایە ڕوو لە گەشە و پێشکەوتن بووە و لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی کەم ئاویی ناوخۆیی ئەو تەکنۆلۆژیایە لە ئێرانیشدا بڕەوی پەیدا کردووە.

محەمەد ڕەزا ئەفرەنگ خوێندکاری دوکتۆری هەرێمناسی و بەڕێوەبەری ئەو پلانە، سەبارەت بە پلانی "سامانی ئەلەکترۆنیی ئاڤساندنی زەوینیی هەورەکان" ڕایگەیاند: تا ئێستا دوو جۆرە ژێنراتۆری ئاوساندنی هەورەکانم داڕشتووە کە بنەما و ژێرخانی تەکنۆلۆژیای پیتاندن و ئاڤساندنی هەورەکان لە زەوییە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێستا ئەو تەکنۆلۆژیایە ناوچەیی کراوە، وتی: تا ئێستا سێ نمانە لەو دەزگایەم داڕشتووە کە دوا نمانەی دەزگای ژێنراتۆری دووکارە بووە و لە سەداسەد دەسکردی ناوچەییە.

وتیشی: ژێنراتۆری زەوینی‌مان بە جۆرێک داڕشتووە کە بە یۆدیدی زێو و سەهۆڵ کار دەکات و هەرکام لەو مادەگەلە لە ئاڤساندنی هەورەکاندا کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت.

ئەم توێژەرەی بواری هەرێمناسییە بە ئاماژە بەوەی کە یۆدیدی زێو لە رێگەی گەرما و دووکەڵ و سەهۆلیش لە رێگەی گوشار دەدڵێتە ناو هەورەکان، ڕاشیگەیاند: ڕەوتی هەوا دەبێتە هۆی ئاوێتەبوونی ئەو مادەگەلە لە گەڵ وردەپاژەکانی هەور و کاتی کاریگەری دانانی یۆدیدی زێو ٢٠ خولەک تا نیو کاتژمێر درێژە دەخایێنێت.

ئەفرەنگ ئاماژەی بەوەش دا: ئاساییە کە نیو کاتژمێر دوای ئاوێتەکرانی ئەو مادەیە لە گەڵ هەورەکان، هەورەکان دەتوانن بەهرەمەند بن لە کاریگەریی یەک و نیو کاتژمێرەی داکردنی زیاتر. هاوکات ئاڤساندنی هەورەکان لە رێگەی دەڵاندنی یۆدیدی زێو دەتوانێ لە داکردنی هەورە بان سەردەکان کە کەمایەسیی بلووری سەهۆڵیان هەیە، کاریگەر بێت. سەهۆڵی ویشکیش هەر ئەو کارە دەکات، بەڵام کاتی کاریگەریی خێراترە و من ئەو مادەیەم بەو هۆیە هەڵبژارد کە تەنگەژەکانی کار بە ژێنراتۆرە زەوینییەکان لە زۆربەی شوێنەکانی زاگرۆسدا، چارەسەر دەکات.

ناوبراو جەختی لەوە کرد: ئەنجامی لێکدراوە و توێژینەوە ئەنجام دراوەکان نیشان دەدات کە ئاڤساندنی هەورەکان بە شێوەی ژێنراتۆرە زەوینی و ئاسمانییەکان لە سەرەتای سەرچاوەگەلی ئاوڕێژیی ڕووبارەکانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای دەریاچە دەتوانێ رێکارێکی گونجاو بێ بۆ دەرچوون لە قەیرانی فەوتانی دەریاچەی ورمێ لە پەنای رێکارەکانی دیکە.

ئەو توێژەرە زانکۆییە ئاماژەی بەوەش کرد: هەوڵمان داوە کە بە هاوکاریی وەزارەتی وزە لە بەستێنی دەریاچەی ورمێ، بۆ بووژانەوەی دەریاچە لەو دەزگاگەلە کەڵک وەرگرین و پێشبینی کراوە کە ٤٠٠ دەزگا ژێنراتۆری زەوینی بۆ ئاڤساندنی هەورەکانی ئاسمانی دەریاچەی ورمێ پێویست بێ.

شایانی باسە کە ئەو پلانە بە هاوکاریی توێژەرانی زانکۆی موحەقێقی ئەردەبیلی و ورمێ بە ئەنجام گەیشتووە و لە شەشەمین پیشانگای روبعی ڕەشیدی ئاراستە کراوە.

News Code 22989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =