بارینەکان درێژەی هەیە/پلەی گەرمای هەوای کوردستان ساردتر دەبێت

بە پێی دوایین نەخشە هەواناسییەکان نائارمییەکانی کەشوهەوای کوردستان درێژەی هەیە و لە ئەمڕۆوە تا سێشەممە بارینی بەرژ و بڵاو لە پارێزگا درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بە پێی پێش بینییەکانی ئیدارەی گشتی کەشوهەواناسی پارێزگای کوردستان نائارامییەکانی کەشوهەوا هەروا لە ئەو پارێزگا درێژەی هەیە و پێش بینی دەکرێت بارینەکان لە ئەمڕۆوە بە شێوەی پەرژ و بڵاو لە ئاستی پارێزگای کوردستان ئەنجام ببێت و ئەم بارینانە تا ڕۆژی سێشەمە درێژەی هەیە.

پێش بینییەکانی ئیدارەی گشتی هەواناسی پارێزگای کوردستان نیشان دەدات کە ئەو شەپۆلە هەروا لە ئاسمنای پارێزگا هەیە بەڵام بارینەکان بە شێوەی پەرژو بڵاو دەبن و لە پاڵ بارینی باران لە پارێزگای کوردستان دابەزینی پلەی گەرمایش لە ڕۆژانی داهاتوو هەروا درێژەی دەبێت و پێش بینی دەکرێت کە هەوای پارێزگا تا ئاستێک ساردتر دەبێت.

هەروەها شەپۆلێکی نوێ لە سەرەتای ڕۆژی چوارشەممە دێتە ناو پارێزگاوە و پێش بینی دەکرێت تا ڕۆژی هەینی بارینی زیاترمان لە پارێزگا دەبێت.

بە پێی دوایین ئامارەکانی ناوەندی کەشوهەواناسی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو زەڕینەیەک پلە سەروو سفر ساردترین شوێنی پارێزگا بووە و سلێنی هەورامان بە ١٧ پلەی سانتیگراد سەروو سفر گەرمترین شوێنی کوردستان بووە.

هەروەها بە پێی ئەو زانیارییانە هەوای شاری سنە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە ساردترین کاتدا شەش پلەی گەرما سەروو سفر و لە گەرمترین کاتدا گەیشتە ١٦ پلە سەروو سفر.

News Code 22952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =