بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووداوی تیرۆریستیی ئەوڕۆی شاری مێلبۆرنی ئۆسترالیای ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: ئەنجام دانی جەنایەت و هەڵمەتی دژە مرۆیانەی لەو چەشنە نیشان دەدا کە گرێی شێرپەنجەیی داعش بەر لەوەی گرووپێکی تیرۆریستی بێ، ڕوانینێکی تیرۆریستی و دژە مرۆیانە کە بە هۆی چەندین ساڵ پاڵپشتیی هەندێک لەو وڵاتانە لەو ڕوانینە چ بە شێوەی مەعنەوی و چ بە شێوەی ماڵی و سەربازی و سیاسی لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی پەلی داکوتاوە و توانیویەتی خەڵکانێکی زۆر لە شوێن و فەرهەنگە جیاوازەکاندا بۆ لای خۆی ڕاکێشت.
وتیشی: تاقە رێگەی دەرباز بوون و رزگاری کۆمەڵگای مرۆیی لەو ڕوانین و گرێ شێرپەنجەییە، داخستن و پێشگریی یەکجاری لە پاڵپشتییەکان لەو گرووپانە و گرووپگەلی تیرۆریستیی دیکە و ویشک کردنی بنچکەکانیانە.
Your Comment