به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له سپۆتنیک، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا پاگه‌نده‌ی کرد: گه‌مارۆکانی واشنتۆن دژی ئێران تا ئه‌و کاته‌ی ڕێککه‌وتنێکی هه‌مه لایه‌نه‌مان نه‌کردووه؛ وه‌ک خۆی به‌رده‌وامه.
ترامپ وتی: "ئه‌مریکا پێشوازی له هاتنه‌ئارای ڕێککه‌وتنێکی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات که هه‌مه لایه‌نه تر بێت و ڕێگای ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌کی ناڤۆکی بۆ هه‌میشه دابخات و هه‌موو چالاکییه خراپه‌خوازانه‌کانی ئه‌م وڵاته بوه‌ستنێت و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئێران بێت."
پاگه‌نده‌شی کرد: گه‌مارۆدانه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌وه‌یه ڕێگری بکه‌ین که خه‌ر کردنی داهاتی ئه‌م وڵاته له ڕیگه‌ی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی و ناجارکردنی به ده‌ست هه‌ڵگرتن له کاری تێکده‌رانه.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مریکا سه‌رجه‌م گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێرانی گه‌ڕانده‌وه که به بۆنه‌ی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی 1+5 له سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرابوون، بڕیاره سبه‌ینێش دووباره گه‌مارۆی نه‌وتی بخاته‌وه سه‌ر ئێران.
Your Comment