به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه ۱۲‌ی گه‌ڵاڕێزان، ژماره‌یه‌ک له خوێندکاران و قوتابیانی ئێرانی چاویان به ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی که‌وت.
ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌م دیداره‌دا که به بۆنه‌ی نزیک بوونه‌وه له ڕۆژینهتهوهیی ۱۳ی گه‌ڵارێزان، به‌ڕێوه‌چوو، ڕایانگه‌یاند: ۴۰ ساڵه ته‌نگژه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریکا به‌رده‌وامه و دوژمن هه‌موو کارێکی کرد و له‌م ته‌نگژه‌یه‌دا ئه‌مریکا شکست خواردوو و کۆماری ئیسلامی سه‌رکه‌وتووه.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: ئێستا نەک تەنیا هێزی نەرمی ئەمریکا ڕووی لە دابەزینە بەڵکوو سەرۆک کۆماری سەرسووڕهێنەری ئێستای ئەمریکا، ئابڕووی بۆ لیبراڵ دیمۆکراسی نەهێشتووە.
جەختیشیان کرد: دابەزینی ئەمریکا بووەتە ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگەر بۆ خاوەن ڕایانی جێ بڕاوی جیهان بەڵام لە لایەکی دیکەی ئەم تەنگژەوە، گەلی ئێران بە ئەنگێزە ، ڕۆحیە و کار و هەوڵی گەنجانی ئازیزیش، داهاتوویەکی درەوشاوە و باشتری لە پێشە.
ڕێبەری لە سەرەتای وتەکانیاندا ئاماژەیان دایە ڕێپێوانی ئەربەعین و وتیان: ڕۆژاواییەکان ناتوانن ئەم دیاردە هەست پێبکەن ئەوان ساڵانی ڕابردوو لە بەرامبەر ئەم کارە گەورەدا پیلانی بێدەنگیان بەکاردەهێنا بەڵام ئەمساڵ ناچار بوون کەمێک بە شرۆڤەی دژبەرانە و هەڵە قسەیان لەسەری کرد.
Your Comment