به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، به‌رپرسانی عێراق ڕایانگه‌یاند: ئه‌مریکا ئه‌م وڵاته‌ی له گه‌ماڕۆکان له دژی ئێران مه‌عاف کردووه و ڕێگه‌ی داوه که گاز و سووته‌مه‌نی ئێزگه کاره‌باییه‌کان و خوارده‌مه‌نی له ئێرانه‌وه هاورده بکرێت.
شایانی باسه که دوێنێ مایک په‌مپه‌ئۆ و ستیڤ منۆشین، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و دارایی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ماڕۆ نوێکان له دژی ئێران لێدوانیان دا و ئه‌نجامی کشانه‌وه له به‌رجامیان شی کرده‌وه.
په‌مپه‌ئۆ پێشتر وتبووی چه‌ند وڵاتێک له گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران مه‌عافیه‌ت وه‌ر ده‌گرن تاکوو بتوانن ورده ورده کڕینی نه‌وتی ئێران به سفر بگه‌یه‌نن. ئه‌و جه‌ختی کرد که مهعافییهتهکان کاتی ده‌بن و ده‌بێت ئه‌م وڵاتانه سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی دیکه بدۆزنه‌وه.
Your Comment