نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات بێلاینگری کوشتنی خاشقجی لێکبدرێتەوە

نوێنەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد لە لێکدانەوەی بێ لایەنی دۆسییەی کوژرانی جەماڵ خاشقجی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، میشلە باشلە، نوێنەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات بێلاینگری کوشتنی خاشقجی لێکبدرێتەوە.

ئەو زیادی کرد: شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت هەموو بەڵگەکان بە دەستیان بگات و لێکۆڵینەوەی لە سەر بکەن.

باشلە هەروەها لە عەرەبستان داوای کرد تاکوو شوێنی ناشتنی تەرمەکەی خاشقجی ئاشکرا بکات.

ئەو ئاماژەی دا: چەند ڕاپۆرتێک هەن باسی ئەوە دەکەن بەرپرسانی باڵای سعوودییە لەم کوشتنە دەستیان بووە دەبێت ئەم شتانە زۆر بە وردی بەدوادا چوونی بۆبکرێت.

سەرچاوەیەک پێشتر بە کاناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندبوو کە سعوود بن عەبدۆڵا، داواکاری گشتی عەرەبستان وڵامی پرسیارەکانی تورکیا ناداتەوە و عەرەبستان لەمبارەوە هاوکاری ناکات.

News Code 22770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =