بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی "النشره"ی لوبنان، گڕوپگەلی بەرهەڵستکار و تیرۆریستانی تەکفیری لە شاری ئەدلەب و ناوچەگەلی دوور لە شەڕ بە توندی تێهەڵچوون.
بە گوێرەی سەرچاوەگەلی خۆجێی ئەو پێکدادانە لە رۆژی دووشەممەوە دەستی پێکردووە و تائێستاش لە هەر دوو جا ١٣ کەس کوژراوە.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریای نزیک لە بەرهەڵستکاران هەواڵی پێکدادانی نێوان گڕوپگەلی بەرهەڵستکار و تیرۆریستانی تەکفیریی پشتڕاست کردۆتەوە.
شایانی باسە، گڕوپگەلی بەرهەڵستکاری سووریا بەردەوام لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی سووریا لە گەڵ گرووپگەلی تیرۆریستی هاوپەیمان بوونە.
بۆچوونی ئێوە