بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، مەنسوور بەعیجی نوێنەر پەرلەمانی ئەندامی هاوپەیمانی بناء لە پەرلەمانی عێراق یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی کردنە دەرەوەی سەربازە بیانییەکان لە ناو خاکی عێراق زانی.
ناوبراو زیادی کرد: لە کارە سەرەکییەکان ئێمە لە ناو پەرلەمان و دەوڵەتی داهاتوو ئیزن نەدان بە هێزە بیانییەکان بۆ مانەوەیان لە عێراقە و هەوڵ بۆ کردنە دەرەوەیان لە ژێر هەر ناو و کار و بەر هەر بیانوویەکەوەیە. عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و پێشێل کردنی سەرەوریی خۆی قبووڵ ناکات. ئەوەی پێشتر سەبارەت بە هاتنی داعش ڕووی دا گەڵاڵەی زایۆنی-ئەمریکی بۆ گەڕاندنەوەی هێزە ئەمریکییەکان بۆ ناو خاکی ئێمە بە بیانووی شەڕ دژی داعش بوو و پاش شکستی داعش ئەو هێزانە خێرا ئەبێ عێراق بەجێ بهێڵن چونکوو هۆکارێک بۆ مانەوەیان بوونی نییە.
بەعیجی جەختی کرد: ئێمە و دەوڵەت بۆ کردنە دەرەوەی سەربازە بیانییەکان لە خاکی خۆمان بە پێی یاسای دیپلۆماتیک دەچینە پێشەوە و ئەگەر ئەوان بەم شێوە نەچوونە دەرەوە لە گەڵیان وەکوو داعشییەکان ڕووبەڕوو دەبینەوە و بە زۆر دەیانکەینە دەرەوە چونکوو ئێمە پێویستمان بە هیچ هێزێک نییە.
ئەو نوێنەر پەرەلەمانە وتی: ئەمریکا گەڵاڵەیەکی مەترسیدار لە ناوچەکە دەباتە پێشەوە پاش ئەوەی کە ئێمە پیلانەکانیامان لە گەڵ شکست رووبەڕوو کردەوە و بە دوای بیانوویەک دەگەڕێت بۆ درێژە پێدان بە مانەوەی کە عێراق هەر بۆیە کاری سەرەکی ئێنە کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکانە و ئێمە بۆ پاڵپشتی لە وڵاتەکەمان وەبەر ترین و پێویستمان بە هێزی بیانی نییە کە لە نوێنەرایەتی ئێمەوە شەڕ بکات. سەروەرایەتی ئێمە هێڵێکی سوورە کە ئیزن نادەین هیچ لایەنێک بێتە ناویەوە.
Your Comment