فرۆشی ١.٥ ملیار تمەن کتێب لە هەشتەمین پیشانگای کتێبی کوردستان

بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان وتی: هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان زیاتر لە ١.٥ ملیار تەمن فرۆشی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال قەلعە شاخانی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی دا بە وتنی ئەوەی کە ئەمساڵ پێشوازی زۆر کرا لە هەشتەمین پیشانگای کتێبی نێودەوڵەتی بە شێوەیەک کە ١.٥ ملیار تمەن لە ئەو پیشنگایە فرۆش کراوە، وتی: ڕەزبەری ئەمساڵ سنە میوانداری بڵاڤگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە هەشتەمین پیشانگای کتێب بوو، لە ئەو پیشانگا ٨٥ هەزار بابەت کتێب لە ٢٣٠ ژوور خرایە بەر چاوی هۆگران و لایەنگرانی کتێبەوە.

ناوبراو زیادی کرد: کردنەوەی پیشانگای کتێب لە پارێزگای کوردستان بەردوام لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ کراوە بە شێوەیەک کە بە کردنەوەی هەر پیشانگایەک کڕینی کتێب لە لایەن خەڵکمان بینیوە کە ئەوە هەنگاوێکی بە نرخ بۆ بەهێز کردنەوەی فەرهەنگی ناوچەکە و یارمەتی بە بردنە سەرەوەی ئاستی خوێندنەوە دێتە ئەژمار.

سەرۆکی لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی هەشتەمین پیشانگای پارێزگایی کتێبی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە بەڕێوە بردنی پیشانگای پارێزگایی کتێب لە ڕیزی کارە گرنگەکانی جێگرایەتی کاروباری فەرهەنگی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە بواری پەرەپێدان بە فەرهەنگی خوێندنەوە و ئیمکانی دەست خستنی کتێبە، زیادی کرد: رێژەی سەردان و پێشوازی خەڵکی پارێزگا لە پیشانگای کتێب جۆرێک بوو کە لە بڕێک لە ڕۆژەکاندا ماوەکەی زیاد دەکرایەوە.

قەلعەشاخانی، پێشوازی لە پیشانگای کتێبی نیشاندەری فەرهەنگی کتێب و کتێب خوێندنەوە لە پارێزگا و گرنگایەتی ڕووداوە فەرهەنگییەکانی زانی و ڕایگەیاند: ئەو خولە لە پیشانگای کتێبی پارێزگایی بە بەشداری ٣٦٤ بڵاوڤگە و نوێنەرایەتی ناوخۆیی، ٥٢ بڵاڤگە و نوێنەرایەتی لاتین و ٨ بڵاوڤگەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.

ناوبراو وتیشی: لە هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی پارێزگای کوردستان ٧٣ هەزار و ٥٠٠ کتێب لە بڵاڤگە ناوخۆییەکان و هەشت هەزار و ٤٠٠ کتێب لە بڵاڤگە نێودەولەتییەکان و ٢ هەزار و ٨٠٠ کتێبی لە هەرێمی کوردستانەوە فرۆشراوە.

News Code 22536

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =