به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌حموود مه‌نسووری، وێنه‌گری کوردی ئیلامی توانی خه‌ڵاتی پاندای زێڕینی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ژیان له سروشتی بریتانیا بۆ ساڵی ۲۰۱۸ به ده‌ست بێنێت.
ئه‌م خه‌لاته به هۆی وێنگری فیلمێک به ناوی "کلک جاڵجاڵووکهیی" له ده‌رهێنانی فه‌تحۆڵا ئه‌میری به‌م هونه‌رمه‌نده کورده پێشکه‌ش کرا.
مهنووسری خه‌ڵکی ناوچه‌ی بولی له شاری ئیلامه که پێشتریش کامێراوانی فیلمه‌کانی له ته‌نیشت داڕ به‌ڕو، باڵنده‌کانی ئیلام و له درێژه‌ی بیاوان کێو ئه‌نجام داوه.
شایانی باسه که ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره که خه‌ڵاتی پاندای زێڕینی فیلمی ژینگه‌یی و سروشتی به که‌سێکی ئێرانی پێشکه‌ش ده‌کرێت.
Your Comment