به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که واشنتۆن له په‌یمانی قه‌ده‌غه‌ی مووشه‌کی ناڤۆکی کورت بڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌کشێته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که مسکۆ ئه‌م په‌یمان نامه‌ی پێشێل کردووه و په‌ره‌ش به مووشه‌که ناڤۆکییه‌کانی ده‌دات. ئه‌و له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاسۆشیه‌تێد پرێس وتی: ئه‌گه‌ر ڕووسیا و چین مل به په‌یمانێکی نوێ نه‌ده‌ن. ئێمه ئه‌م ڕێککه‌وتنه هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه و دواجار په‌ره‌ش به سیستمی مووشه‌کی خۆمان ده‌ده‌ین.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ڕووسیا جه‌ختی کردووه تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا پێبه‌ند بێت به ڕێککه‌وتنه‌که به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات.
ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له ئۆکتۆبه‌ری ۲۰۱۷ ڕایگه‌یاند که کشانه‌وه‌ی واشنتۆن له‌م ڕێککه‌وتنه ده‌بێته هۆی کاردانه‌وه‌ی به په‌له و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مسکۆ.
شایانی باسه که په‌یمانی قه‌ده‌غه‌ی مووشه‌کی کورت بڕی ناڤۆکی له ساڵی ۱۹۸۷ له نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا واژۆ کرا و له ساڵی ۱۹۸۸وه چووه بواری جێبه‌جێ کردن. به هۆی ئه‌م په‌یمانه‌وه له ساڵی ۱۹۹۱ زیاتر له ۱۶۹۲ مووشه‌کی ئه‌مریکایی و ڕووسیا له‌ناو بران و دواجار تاکوو ۱۰ ساڵ پشکنین بۆ ناوه‌نده ناڤۆکییه‌کان کرا.
بۆچوونی ئێوە