AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٩ ٠٩:٠٨

به‌ وه‌ده‌ستهێنانی ۴۵ کورسی؛

پارتی بووه‌ براوه‌ی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان

پارتی بووه‌ براوه‌ی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان

پاش وردەكارییەكانی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،  پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ جیاوازیێكی زۆر و به‌ به‌ده‌ستهێنانی ٤٥ كورسی، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.

دوای وردبینىكردنى تەواوی دەنگەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ژمارەی دەنگ و کورسییەکانی لایەنەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاگه‌یاند:

پارتی دیموکراتی کوردستان:    ۶۸۶،۰۷۰ دەنگ -  ۴۵  کورسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:  ۳۱۹،۹۱۲ دەنگ -  ۲۱  کورسی

بزووتنەوەی گــۆڕان:               ۱۸۶،۹۰۳ دەنگ - ۱۲  کورسی

جووڵانەوەی نەوەی نوێ:          ۱۲۷،۱۱۵  دەنگ -  ۸   کورسی

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان:   ۱۰۹،۴۹۴ دەنگ -  ۷  کورسی

هاوپەیمانیی بەرەو ئیسڵاح:    ۷۹،۴۳۴ دەنگ -   ۵  کورسی

هاوپەیمانیی سەردەم:          ۱۵،۵۸۱   دەنگ  -  ۱  کورسی

لیستی ئازادی:                  ۸،۰۶۳    دەنگ   - ۱ کورسی

۱۱ کورسیی پێکهاتەکانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:

- ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی: ۳ کورسی

- گەشەپێدانی تورکمانی:  ۲ كورسى         

- چاکسازیی تورکمانی:  ۱  كورسى

- لیستی میللەت:     ۱ كورسى

- بەرەی تورکمانی:  ۱ کورسی

- لیستی رافیدەین:  ۱ کورسی

- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشوور 

News ID 22523

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha