به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیندی وایه‌ر، چواره‌مین خولی فستیڤاڵی فیلمی جیهانی ئاسیا ۲۴ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌ستی به کار کرد و ۱۴ فیلمی ئاسیایی که له خه‌ڵاتی ئۆسکار به‌شداریان کردووه، پێکه‌وه کێبه‌رکێ ده‌که‌ن، له ئیرانه‌وه بێ به‌روار، بێ واژۆ به‌شداری ده‌کات.
له‌م فستیڤاڵه ئه‌و فیلمانه به‌شداری ده‌که‌ن که پێشتر به‌شداری ئۆسکار یان گۆڵدن گلۆپیان کردبێت، ئه‌مساڵ ۱۴ فیلمی ئۆسکار و ۷ فیلمی گوڵدێن گلۆپ پێکه‌وه کێبه‌رکێ ده‌که‌ن.
ئه‌نجومه‌نی مێدیا بیانییه‌کانی هالیڤود یه‌کێکه له سپانسێره‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه ئاسیاییه.
شایانی باسه که له فیلمی بێ به‌روار، بێ واژۆ یه‌کێک له ئه‌کتره کورده ناسراوه‌کانی ئێران به ناوی نه‌وید محه‌مه‌دزاده ڕۆڵی سه‌ره‌کی گێڕاوه.
چواره‌مین خولی فستیڤاڵی جیهانی ئاسیا له نێوان ڕۆژانی ۲۴ی ئۆکتۆبه‌ر تاکوو یه‌کی نۆڤامبه‌ر له کالۆرسیتی کالیفۆڕنیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment