بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی چوارشەممە قۆناغی یەکەمی یەکەمین مێهرەجانی هەنار بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کرانەوەی لە گوندی ناوی هەورامان دەستی پێکرد.
لە سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە سەرۆکی شۆڕای گوندی ناو وتی: ئەو گوندە خاوەن ١٤٨ بنەماڵەیە و زیاتر لە ٤٠٠ کەس جەماوەری هەیە و گوندەکە لە شوێنێکی هەڵدێر و سەخڵەتەدا هەڵکەوتووە و رێگەی گەیشتن بە گوند، رێگەیەکی زۆر نالەبارە.
محەمەد شەریفی هیوای خواست ئەو ڕێوڕەسمانە ببێتە هۆی خێروبەرەکەت بۆ گوندەکانی هەورامان و داوای لە رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران کرد کە هاوکاتی بانگەشە بۆ جوانییەکانی هەورامان باس لە کەمایەسییەکانیش بکەن.
شایانی باسە ئەو مێهرەجانە لە رۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و رۆژی پێنجشەممە لە گوندەکانی سلین و بەلبر درێژەی دەبێت و بە کۆکردنەوە و دەنکە دەنکەکردنی هەنارەکان بەردەوام دەبێت و رۆژی هەینی بە ناسینی گەورەترین هەنار و ڕێوڕەسمی هەنار خواردن مێهرەجانەکە کۆتایی پێدێت.
Your Comment