چیرۆکی نوێی ڕیاز بۆ بێ تاوان نیشان دانی بێن سەلمان لە دۆسیەی خاشقجی

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند عەرەبستان بۆ دەرچوون لە ژێر گوشارە نێودەوڵەتییەکان لە پرسی خاشقجی، کوشتنی ناوبراو قبووڵ دەکات بەڵام چیرۆکێکی نوێ لەم پێوەندیەدا دەگێڕێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیۆیۆرک تامیز لە ڕاپۆرتێکدا لە پێوەندی لە گەڵ پرسی ون بوونی جەماڵ خاشقجی دەنووسێت کە عەرەبستان دەیەوێت چیرۆکێکی نوێ لەم پێوەندیەدا بڵاو بکاتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا عەرەبستان خەریکی خۆ ئامادە کردن بۆ گڕێرانەوەی ئەو چیرۆکەیە کە خاشقجی لە کاتێکدا کە لە حاڵێکدا کە لەژێر لێپرسینەوە لە کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ بووە بە هۆی هەڵەیەکەوە کوژراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی بڵند پایەی عەرەبستان لەوانە کەسایەتیی موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی ئەو وڵاتە، پێشتر پاگەندەی کردبوو کە خاشقجی لە کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ چووتە دەرەوە.

وا دیارە کە عەرەبستان ئەو چیرۆکە نوێیەی بۆ دەرچوون لە ژێر گوشارە نێودەوڵەتییەکان لە پرسی خاشقجی و هەروەها بێ تاوان نیشان دانی کەسایەتیی بێن سەلمان دەڵێتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسانی تورکیایی بە نیۆیۆرک تایمزیان ڕاگەیاندووە کە گرووپی ١٥ کەسی عەرەبستانی کە بۆ کوشتنی خاشقجی هاتبوونە تورکیا پاش کوشتنی ئەو ڕۆژنامەڤانە ڕەخنەگرە تەرمەکەیان لەت لەت کردووەتەوە و بەشێک لە ئەندامانی لەشیان لە کونسوڵگەری بردووەتە دەرەوە.

بە پێی نووسراوی نیۆیۆرک تایمز، ئەو چیرۆکە نوێیە جگە لە ئەوەی کە قەیرانی سیاسی دروست بوو کەم دەکاتەوە لە بەرژەوەندی تورکیاشە کە لە مانگەکانی دواییدا ئابوورییەکەی تووشی کێشە بووە چونکوو ئەنقەرە دەتوانێت لە یارمەتییە داراییەکانی عەرەبستان بەهرەمەند ببێت.

جەماڵ خاشقجی لە ڕێکەوتی دووهەمی ئۆکتۆبەر دەچێتە کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ و لە ئەو کاتەوە تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەربستانی سعوودی هەفتەی ڕابردوو لە گفتوگۆ لە گەل ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی پاگەندەی کردبوو کە خاشقجی پاش ماوەیەکی کورت لە کونسوڵگەرییەکە چووەتە دەرەوە.

موجتەهید چالاکڤانی توویتەری کە پرسەکانی عەرەبستان دەردەخات لە توویتێکدا نووسی : سەرچاوە تورکیاییەکان ڕایانگەیاند کە جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانی عرەبستانی ئەشکەنجە کراوە و پاشان کوژراوە و پاشان تەرمەکەی لەت لەت کراوەتەوە. وێنەی هەمووی ئەم ڕووداوانە هەیە.

موجتەهید لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە تورکیا ئەبێ وردەکاری کوشتنی خاشقجی بە تواوەتی ڕابگەیێنن. ناوبراو زیادی کرد: وا دیارە تورکیا بەڵگەی تەواوی لە سەر ئەشکەنجە کردنی خاشقجی لە بەردەست دایە و ئەگەری هەیە کە ئەو بەڵگانە بە زوویی ئاشکرا بکرێن. وایدارە کە گرووپێک کە بەرپرسی ئەو کارە بوون شارەزا نەبوون چونکوو نەیانتوانیوە ئەو پرسە بشارنەوە و وردەکارییەکانی لە ناو ببەن. کارێک کە پێوستی بە هەڵوێستی جیدی تورکیا هەیە و ئایا تورکیا تەنیا بە نارەزایەتی رازی دەبێت؟

کەناڵی ئەلجەزیرە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕاپۆرتی دا کە تەرمی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگر  لە یەکێک لە ناوچەکانی ئەستەنبۆڵ دۆزراوەتەوە.

News Code 22435

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =