بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "خەبەر تورک" ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی بێ سەروشوێن بوونی جەماڵ خاشقجی بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، پۆلیسی تورکیا سەبارەت بە گریمانەی لە ناوبردنی تەرمی خاشقجی بە تیزاو لە لایەن بکوژانی لێکۆڵینەوە دەکات.
ئەو کەناڵەی تورکیا لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات کە لە سەرەتادا بەرپرسانی تورکیا گومانیان لە دۆسیەکە بوو، بەڵام لە گەڵ پێشکەوتنی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان لە کۆنسولخانەی عەرەبستان گریمانەی لە ناوبردنی تەرمی خاشقجی بە تیزاو ڕواڵەتێکی حاشاهەڵنەگرتری بە خۆوە گرت.
"خەبەر تورک" جەختی لەوە کردووە کە شیمانەی لە ناوبردنی تەرمی خاشقجی بە تیزاو لە لایەن بکوژانی، لە ئیستادا بە قەوەتترین گریمانە لەبارەی کوشتن و شوێنبزربوونی رۆژنامەنووسی ناسراوە و ڕەخنەگری عەرەبستانی لە کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەنبۆڵە کە پۆلیسی تورکیا لێی دەکۆڵێتەوە.
Your Comment