بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تامیزی ئابووی، دۆناڵ ترام سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لایەنگەرەکانی خۆی لە ویلایەتی ئۆهایۆ، جارێکی تر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێرانی تۆقێنەر وەسف کرد و پاگەندەی کرد ئێستا کە لە ئەو ڕیککەوتنە چووتە دەرەوە، چاوەڕوانە تا ببینێت چ ڕووداوێک لە ئێران ڕوو دەدات.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: کاتێک بوومە سەرۆک کۆمار، ئێران لە هەرچی شوێنە بوو و دەیەویست سووریا بگرێت؛ هەروەها یەمەینیش. ئەوان خەریک بوون هەرچی شوێنیانە دەگرت. بۆ خۆم وتم کە ئەمە کێشە دروست دەکات و ئەبێ کارێک بکرێت.
ترامپ پاگەندەی کرد: نزیک بە ٤ مانگە لە ڕێککەوتنە تۆقێنەرەکە هاتووینەتە دەرەوە و دەبینن چ ڕووداوگەلێک لە ئێران ڕوو دەدات. لە هەموو شار و شەقامەکان ئاژاوەیە. ئێستا چیرۆکەکە جیاوازە و ئێران بووەتە وڵاتێکی بە تهواوەتی جیاواز. ئەمە زۆر باشە.
بۆچوونی ئێوە