به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به زیندوو بوون و نه‌بوونی جه‌ماڵ خاشقجی، ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که که له‌م دواییه دوای چوون بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆل ون بوو، ڕایگه‌یاند که له‌وباره‌وه هیچ زانیارییه‌کیان نییه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: ئێمه هیچ زانیارییه‌کمان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی جه‌ماڵ خاشقجی به ده‌ستیه‌وه نییه.
به پێی لێدوانه‌کان، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودی قسه‌ی کردووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانه.
هێدر نائۆرتیش له‌مباره‌وه وتی: دۆناڵد ترامپ له‌گه‌ڵ مهلک سه‌لمان سه‌باره‌ت به ون بوونی خاشقجی گفتوگۆ ده‌کات، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌کی پێویستمان له‌م ڕۆژنامه نووسه نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێمه ئه‌م بابه‌ته له نزیکه‌وه به‌دوادا چوونی بۆ ده‌که‌ین و له به‌رپرسانی سعوودی داوا ده‌که‌ین که لێکۆڵینه‌وه‌کان ورد و ته‌واو به ده‌سته‌وه بده‌ن.
شایانی باسه که ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌کانی پۆلیسی تورکیا ئاماژه ده‌که‌ن که جه‌ماڵ خاشقچی دواین جار چووه‌ته باڵوێزخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆل و چی دیکه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر له‌م باڵوێزخانه‌یه کوژراوه و ته‌رمه‌که‌ی دواجار فڕێدراوه‌ته‌وه ناوچه‌یه‌کی ئه‌ستەنبۆڵ.
بۆچوونی ئێوە