بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، بههرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی سێ وەزیری دەوڵەتی فەرانسە سەبارەت بە دانەپاڵی تاوانە ناڕەوا و پڕوپووچەکان بە دیپلۆماتێکی ئێرانی کە بە دەستێوەردان لە هەڵمەتی تێکدەرانە لە ناو کۆبوونەوەی گرووپێکی تیرۆریستی لە پاریس تاوانبار و دەستگیر کراوە، ڕایگەیاند: بۆ جاریکی دیکە بە ڕەت کردنی تاوان و پاگەندە بەرباسەکان، ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سەبارەت بە دەستگیریی دیپلۆماتی ئێرانی ڕادەگەیێنین و خوازیاری ئازادکرانی بە پەلەی ناوبراوین.
قاسمی تەواو ڕووداوەکەی بە سناریۆ و پیلانێک بۆ تێکدانی پەیوەندیی باش و ڕوو لە گەشەی ئێران و ئەورووپا زانی کە لە پێناو ئامانجەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایونی و پاشاگەردانیی گرووپێکی تیرۆریستی و دژە جەماوەریی دانیشتووی فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت.
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێرای ئاماژە بە سیاسەتگەلی بنەمایی ئێران بۆ ئیدانەکردنی هەر جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی، جەختی کرد: بە ئاوردانەوە لە بەڵگە و دیکۆمێنتەکانی بەردەست، ڕۆڵی دوژمنان و ناحەزان و تێکدەرانی ناسراوە لە پالن داڕشتنی ئەو شانۆ گاڵتەجارە دیار و ئاشکرایە. کەواتە خوازیاری واقیع بینیی بەرپرسانی فەڕەنسی لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی ئێرانین و هەروەها هەمبەر بە بەو باڵە نشۆمانەی کە لە پێناو تێکدانی پەیوەندیی دێرینی و پاوەجێی ئێران و فەڕەنسا و وڵاتانی دیکەی کارای ئەورووپا تێدەکۆشن، هۆشدار دەدەین.
Your Comment