بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیێندراوێکدا لە کرانە ئامانجی بنکەی سەرکردەکانی هێرشی تیرۆریستیی ئەهواز لە رۆژهەڵاتی فورات لە وڵاتی سووریا بە ٦ مووشەکی بالیستیکیی زەوی بە زەوی بە بڕەوی مامناوەندی لە یەکەمین کاتژمێرەکانی سەر لە بەیانیی ئەوڕۆ دووشەممە لە لایەن یەکینەی مووشەکیی هێزی هەوافەزای سوپا هەواڵی دا و جەختی کرد: ٦ مووشەکی بالیستیکی بە بڕەوی مامناوەندی لەوان قیام و زولفەقار لە بنکەگەلی مووشەکی لە رۆژئاوای وڵات، تیرۆریستانی لە مەودای ٥٧٠ کیلۆمەتری کردە ئامانج.
لە دەقی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: لە دوای هێرشی تیرۆریستی ٣١ی خەرمانانی ئەمساڵی هەتاوی لە ئەهواز کە بووە هۆی شەهید بوونی ٢٥ کەس و بریندار بوونی ٦٩ کەس لە خەڵکی چەوساوە و بێ پەنا و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی ئیسلامی، سوپای پاسداران بە ئیزنی خودا و بە وەکالەت لە لایەن گەلی سەربەرزی ئێران و بنەماڵەی بەرزی شەهیدان و وەڵامدانەوەی بانگی رێبەری باڵا و فەرماندەی گشتیی هێزەکان ئیمام خامنەیی بۆ تۆڵە ئەستاندنەوەی خوێنی ئەو شەهیدانە بە تایبەت منداڵی ٤ ساڵە و گیانبازی لە سەدا ٧٠ی بەرەڤانی پیرۆز لە تیرۆریستان و هۆکارانی ئەو ڕووداوە، کاتژمێر ٢ی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ڕەزبەر، شوێنی جێگربوون و کۆبوونەوەی تیرۆریستانی تەکفیریی پاڵپشتکراوی ئەمریکا و زێدەخوازانی ناوچەیی لە رۆژهەڵاتی فورات لە وڵاتی سووریا کرانە ئامانجی قورسی مووشەکی.
سوپا ئاماژەی بەوەش کردووە: لەو ئۆپەراسیۆنە کە لە ژێر ناوی "پلاری موحەڕەم" و بە ڕەمزی پیرۆزی "یا حسێن" ئەنجام درا، ٦ مووشەکی بالیستیکی بە بڕەوی مامناوەندی لە بنکەگەلی مووشەکیی هێزی هەوافەزای سوپا لە رۆژئاوای وڵات تەقێندراوە و تیرۆریستانی بە کرێ گیراو و جەنایەتکاری لە مەودای ٥٧٠ کیلۆمەتری کردە ئامانجی پلاری قورس و کوشەندە.
ڕاگەیێندراوەکە باس لەوەش دەکات: هاوکات ٧ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی هێزەکانی سوپا مۆڵگە و بنکەی کۆبوونەوە و پاڵپشتیی تیرۆریستانیان لە رۆژئاوای وڵات بۆردومان کرد کە بە پێی زانیاری و ڕاپۆرتگەلێکی وردبینانە کە گەیشتۆتە دەستما، ژمارێکی زۆر لە سەرکردە و هێزە کارامەکانیان لەو هێرشەدا یان کوژراون یان بریندار بوونە و زۆربەی ژێر خانەکان و هۆماری چەک و تەقەمەنیان تێک شکێندراوە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆتاییدا بە ئاماژە بەوەی کە چۆناوچۆن لێکدانەوە و پێوشوێن گرتنەکان سەلماندی کە هۆکاری شەهید و بریندارکردنی ڕۆڵەکانی گەلی ئێران لە رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا و لە ژێر چەتری پاڵپشتیی ئەمریکایە، جەختی کرد: وەک هەمیشە هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە ئاسایشی گەلی ئێران هێڵی سووری هێزی چەکدارییە و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە هاوڕێی و بەشداریی تەواو هێزی سەربازی، ئینتزامی و ئیتلاعاتیی وڵات لە پێناو پاراستنی ئێرانی ئیسلامی و دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی کۆمەڵگا تێدەکۆشێت و لە هیچ هەوڵێک ناکشێتەوە و وەڵامێکی قورس بە هەر جۆرە ئاژاوەنانەوە و دزێویی دوژمنان دەداتەوە.
Your Comment