بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە وەتەن نیووز، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە پەیوەندی و دانوستانی نێوان ڕەوتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دیاری کردنی بەربژێری کورسیی سەرۆک کۆماریی عێراق درێژەی هەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان "بەرهەم ساڵح"ی وەک بەربژێری خۆی دیاری کردووە و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی دژی هەڵبژاردرانی بەرهەم ساڵحـه. بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان پارتی مەرجی خۆی بۆ پاڵپشتی لە بەرهەم ساڵح هەڵبژاردرانی پارێزگاریی کەرکووک لە ئەندامانی حزبەکەی خۆیەتی.
بەوەشەوە سەعدی ئەحمەد پیرە لە رێبەرانی یەکێتی نیشتمانی جەختی کرد کە ئەو حزبە بەو مەرجە ڕازی نییە و هەر لەو پێناوە سەرچاوەگەلی ئاگادار بە وەتەن نیووزیان وتووە کە بارزانی بڕیاری داوە کە فازل میرانی وەک بژێرەی حزبەکەی خۆی بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق دەست نیشان کردووە.
بە گوێرەی یاسایەکی نە نووسراوە، سەرۆک کۆماری عێراق دەبێ لە نێوان حزبە کوردییەکاندا هەڵبژێردرێت.
Your Comment