دیداری جان کری لە گەل زەریف دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکایە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی فاکس‌نیوز پاگەندەی کرد کە ئێران مەبەستەکانی بەرچاوی ئەمریکا ئەنجام بدات، سەرۆک کۆماری ئەمریکا خۆشحاڵ دەبێت کە تاران بگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگەی جیهانی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس‌نیوز، مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی فاکس نیوز پاگەندەی کرد کە ئەو لە گەڵ برایان هوک سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەوڵ دەدەن داوا لە ئێران بکەن وەکوو وڵاتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکات.

ئەو وێڕای دووپات کردنەوەی پاگەندەکانی خۆی سەبارەت بە پاڵپشتی ئێران لە تیرۆریزم وتی: کاتێک کە ئێران دەست لە پاڵپشتی لە تیرۆریزم هەڵبگرێت، دووری بکات لە هاویشتی مووشەک و چی دیکە با هێرش نەکاتە سەر باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکانی ئێمە، کاتێک ئەو باسە لە بەرچاو بگرین هەر ئەو جۆرەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار وتوویە ئێمە خۆشحاڵ دەبین کە تاران بگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگەی جیهانی  بەڵام هەڵسوکەوتی شۆڕشگێڕانەی ئەوان دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان ئەکتەرێکی باش نەبێت هەر بۆیە ئەوان پێویستیانە هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن و ئەگەر ئەو کارە عەنجام بدەن ئێمە کاروبارەکان سامان دەدەین.

ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا زۆر ڕاشکاوانە لە کاتێکەوە کە کەمپەینی هەڵبژاردنی خۆیی دەست پێکردبوو ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێک کە لە لایەم دەوڵەتی پێشووی ئەمریکاوە لە گەڵ ئێران کراوە بۆ ئەمریکا و جیهانیش خراپ بووە.

پەمپەئۆ لە کاردانەوە بە دیدارەکانی جان کری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: وادیارە کری ناتوانێت لە شانۆوەکە بچێتە دەرەوە، لە حاڵێکدا کە ئەبێ ئەو کارە ئەنجام بدات، کاتێک منیش ببمە وەزیری پێشوو لە آشنۆوەکە دەچمە دەرەوە، هەر وەزیرێکی تریش بێت هەر ئەو کارە دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا وتی ئەوەی کە لە گەڵ هاوتا پێشووەکانتان دیدار بکەن شتێکی ترە بەڵام ئەوەی کری، وندی شێرمەن و ئێرنیست مونیز لە راستیدا ئەو باندە ئەنجامیدەدەن جیاوازە، ئەوان هەوڵ دەدەن تا کارەکانی دۆناڵد ترامپ لاواز بکەنەوە، هیچ کێشەیەکی نییە کە لە گەڵ ئێرانییەکانقسە بکەن بەڵام ئەوان ئەبی لە درێژەی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو کارە ئەنجام بدەن بەڵام ئەوان ئەو کارە لە درێژەی سیاسەتی دەرەوەی خۆیان واتا دەوڵەتی پێشوو چالاکی دەکەن و لە زەرەری ئەمریکان ئەوان ئەبێ دەست لە ئەو کارە هەڵبگرن.

News Code 21823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =