به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه، حه‌یده‌ر عه‌بادی وتی: لیستی نه‌سر له کۆبوونه‌وه‌ی پارلمان ئاماده ده‌بێت و من وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌شداری ئه‌که‌م به‌ڵام سوێند به یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق ناخۆم چون ده‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌و زیادی کرد: بڕێک له داواکارییه‌کانی کورده‌کان و سونییه‌کان قابیلی جێبه‌جێ کردنه و ئێمه‌ش ئاماده‌ی گفتوگۆ کردنین.
عه‌بادی ئاماژه‌ی دا: فاڵح فه‌یاز نوێنه‌ری لیستی نه‌سر نییه و ئه‌گه‌ر به ناو ئه‌م لیسته‌شه‌وه قسه بکات له دژی سکاڵا به‌رز ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: بڕێک لایه‌ن به‌ڵگه‌یه‌کیان واژۆ کردووه که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌وه‌ی له بڕێک ناوچه به تایبه‌ت که‌رکووک چاوپۆشی بکه‌ین.
شایانی باسه که به‌یانی دووشه‌مه یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی پارلمانی نوێی عێراق دوای په‌سه‌ند کردنی دادگای باڵای فدراڵی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، فواد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق ۳‌ی سێپتامبه‌ری وه‌ک یه‌که‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌ی پارلمان دیاری کرد.
Your Comment