AP ١٣٩٧ خەرمانان ٩ ٢١:١٢

لیبێرمەن:

ئیسرائیل گوێ بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لە گەڵ سووریا نادات

ئیسرائیل گوێ بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لە گەڵ سووریا نادات

ئاویگدۆر لیبێرمەن وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی وتی کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی پاش کۆتایی شەڕی ناوخۆیی سووریا بە لای ئیسرائیلەوە بێ بایەخە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، لیبێرمەن ڕایگەیاند: بە تەواو ڕێزێک کە بۆ ڕیککەوتننامە و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان هەمە، بەڵام دەبێ بڵێم کە خۆمان هەمبەر بەو ڕێککەوتننامەیانە بە بەرپرس نازانین و ئێمە تەنیا پابەندین بە وەدی هێنانی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل.

لیبێرمەن مەبەستی خۆی لە ڕێککەوتننامەکان ڕوون نەکردەوە، بەڵام بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی بەر لەوە گەلی جار جەختیان کردووە کە ئامادەبوونی ئێران لە سووریایان بۆ قبووڵ ناکرێت

ئەو ئیدعایەی بەرپرسانی زایۆنی لە کاتێکدا دەخرێتە ڕوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بانگهێشتی فەرمیی دەوڵەتی سووریا چۆتە ئەو وڵاتە.

News ID 21340

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha