AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٦ ٢١:٠٦

دیداری بنەماڵەی مامۆستا خزرنەژاد لەگەڵ پێش نوێژی هەینی پاوە

دیداری بنەماڵەی مامۆستا خزرنەژاد لەگەڵ پێش نوێژی هەینی پاوە

بنەماڵەی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد لەگەڵ مامۆستا مەلا قادر قادری پێش نوێژی هەینی پاوە دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنەماڵەی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد لە بۆکان و سنەوە بە ئامادەبوون لە ماڵی پێش نوێژی هەینی پاوە حاج مامۆستا قادر قادری دیداریان کرد.

لە ئەو دیدارەدا حاج مامۆستا قادری وێڕای بەخێر هاتنیان وتی: ئەوەی کە ئێمە ئەنجاممان داوە بەس بۆ ڕەزامەندی خودا بووە و بەدڵ ڕازی بە زەحمەت و هاتنی ئێوە نەبووم.
لە درێژەی ئەو دیدارەدا باوکی بەڕێز مامۆستا خزرنەژاد بە مامۆستا قادری وت : هاتنی ئێمە بۆ دەسخۆشی لە ئێوەیە و داواتان لێدەکەین پەیامی دەسخۆشی ئێمە وەکوو بنەماڵە شەهید بە ڕێبەر بگەیێنن و ڕایبگەیێنن کە مەمنوونیانین.
گۆڕینی سزای ئیعدامی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە بۆ زیندانی، لەگەڵ پێشوازی زانایانی ئەهلی سوننەوە بەرەوڕوو بووەوە.
News ID 50581

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha