AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٢ ١٩:٥٩

ڕاپۆرتی گەشتیاری؛

گیلان؛ پارێزگای هەمیشە سەوزی ئێران

گیلان؛ پارێزگای هەمیشە سەوزی ئێران

پارێزگای گیلان لە ئێران یەک لە ئەو شوێنە ناوازانەی جیهانە کە ڕإوو لە هەر کویی دەکەی، بە سروشتی جوان و کەشوهەوای دڵڕفێن و خۆراکە خۆشەکانیەوە بەرەو لای خۆی ڕاتدەکێشێت و دڵت دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، پارێزگای گیلان ، لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە و و لە لای باکوورەوە بە دەریای خەزەرەوە لکاوە کە لێرەدا هەوڵ دەدەین چەند شوێنی بەناوبانگی ئەو پارێزگا جوانە بە کورتی بناسێنین.

گوندی ماسوولە

ئەو گوندە گەشتیارییە خاوەن خانووی پلیکانییە و سەرتاسەری گوندە پڕە لە بابەتی سەرەنجڕاکێش. هەر لە جلوبەرگی خەڵکەکەیەوە تا خۆراکەک و پیشە دەستیەکانیان.

گیلان؛ پارێزگای هەمیشە سەوزی ئێران

دەشتی ئەلنزەی ماسال

ئەو دەشتە یەکێک لە شوێنە گەشتیاریەکانی گیلان لە وەرزی بەهارە و ناوەڕاستەکانی گوڵان هەموو کەسێک بۆ لای خۆی رادەکێشێت. ئەو دەشتە نێو کێوەکان شاندرمەنە کە بە شانشینی ماسال بەناوبانگە.

قەلعە ڕوودخان

قەلعە ڕوودخان لە شاری فومەن، یەکێک لە شارەکانی گیلانە کە بینایەکی مێژووییە و لەسەر تەپۆڵکەیەک چێ کراوە و بۆ بینینی ئەبێ نزیک بە 1000 پلیکان بچێتە سەرەوە. مێژووی چێ کرانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دوازدە و سەردەمی سەلجووقیەکان کە وادیارە بۆ مەبەستی سەربازی و پارێزەری لە ڕێگا بازرگانییەکان چێ کراوە.

گیلان؛ پارێزگای هەمیشە سەوزی ئێران

دەریاچەی بووکی حەلیمە جان

دەریاچەی بووکی حەلیمەجان لە شاری تونکابون جێی گرتووە.

گیلان؛ پارێزگای هەمیشە سەوزی ئێران

جادەی ئەسالم بۆ خەڵخاڵ

ئەو جادەیە بە هۆی بەرز بوونیەوە کەشوهەوایەکی فێنک و دیمەنێکی ناوازە پێشکەشی بینەرانی دەکات.

گیلان؛ پارێزگای هەمیشە سەوزی ئێران

تاڤگەی ویسروودی گیلان

تاڤگەی ویسروود یەک لە ناوچە فێنکەکان لە وەرزی هاوینە کە بە تاشەبەردی گەورە دەور دراوە.

دەریاچەی ویستان بەرە سەری گیلان

ئەو دەریاچە یەکێک لە شوێنە سەرەنجڕاکێشەکان لە وەرزی پاییزە.

گیلان؛ پارێزگای هەمیشە سەوزی ئێران

دارستانی گیسوم

یەکێک لە جوانترین و ناوازەترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئە وپارێزگایەیە لە وەرزی بەهار و پاییزدا.

گیلان؛ پارێزگای هەمیشە سەوزی ئێران

هەروەها دەتوانین ئاماژە بدەینە سەر سەدان شوێنی گەشتیاری دیکە لەوانە:تاڤگەی دودوزن، کەناراوی ئاستارا، ئیمام زادە ئیبراهیم شفت، بەرزایی سەوزی ماسال، لەیلا کێو، مۆزەخانەی چای گیلان، کۆماڵی کەناراوی سەدەف، گوندە یەیلاقی پارێزگای گیلان، یەیلاقی دیلمان، زەلکاوی ئەنزەلی، کەناراوی چەمخالە و هتد کە لە ئەم ڕاپۆرتە کورتەدا جێگای نیە کە بە چڕی لە سەریان بنووسرێت.

News ID 50525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha