AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٦ ١٢:٠٦

ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا بۆ حاجیەکان:

پێویستە هەموو جیهان دووری بکات لە ئیسرائیل و ئەمریکا

پێویستە هەموو جیهان دووری بکات لە ئیسرائیل و ئەمریکا

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ حاجیەکان جەختیان کرد: دووری لە ئیسرائیل و پاڵپشتەکانی بەتایبەتی ئەمریکا ئەبێ لە قسە و کردەوەی گەلان و حکومەتەکانیان ئاشكرا بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆنگرەی گەورە و شکۆداری حەج، بواری مرۆیی و بەهێزی مەعنەوی ئیسلامی بە دوو لایەنی فەریزەی حەج وەسف کرد.

ڕێبەری بە ئاماژە بە کارەساتەکانی غەززە کە لە مێژووی سەردەمدا بێ وێنەیە، جەختیان کرد: دووری لە ئیسرائیل و پاڵپشتەکانی بەتایبەتی ئەمریکا، ئەمساڵ ئەبێ سەرتر لە ڕێوڕەسمی حەج، لە وڵاتان و شارە موسڵمان نشینەکان لە هەموو جێگای جیهان درێژەی هەبێت.

ڕێبەری ئێران لە ئەو پەیامەدا بە ئاماژە بە لایەنەکانی ڕێوڕەسمی حەج، ئەوەی بۆ موسڵمانان وزەی دڵ و بۆ نەیاران ترس و دڵەوەرێزی وەسف کرد و وتیان: قورئان وێڕای دەربڕینی ڕاز و ڕەمزەکانی حەج، ئەوەی کە نیشانەی هێمنی ئەخلاقی و سازانی موسڵمانان و نیشانەی بێزاری و وەستان لە بەرانبەر دوژمنان دەناسێنێت و حاجیەکان ئەبێ بیر و کردەوەی خۆیان بە ئەو زانستانە نزیکتر بکەنەوە و شوناسی تێکەڵ بە چەمکە ئاسمانییەکان وەکوو سەوقاتی بەنرخی سەفەری حەج ببەنەوە بۆ ماڵ.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیلی بێ ڕوحم و ئاڵبەت لاواز بوونەوەی ئیسرائیل لە غەززە،زیادیان کرد: پرسی بەرائەت، ئەمساڵ گرینگتر لە ڕابردوویە چونکوو کارەساتەکانی غەززە جێگای هیچ جۆرە سازانێکی بۆ هیچ کەس و پارت و حکومەت و فیرقەیەکی موسڵمانان نەهێشتووەتەوە و ئەو بەرائەتە ئەبێ لە کردەوە و قسەی گەلان و حکومەتەکانیاندا نیشان بدرێت و جەلادەکان و پاڵپشتەکانیان بخاتە تەنگەژەوە.

ڕێبەری ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیانەدا بە دەسۆخشی لە بەرخۆدانی پۆڵایی فەلەستین و خەڵکی بە سەبر و ستەملێکراوی غەززە، جەختیان کرد: ئەبێ پشتیوانی هەمەلایەنە لە ئەو بەرخۆدانە بکرێت.

دەقی پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ حاجیەکان بە شێوەی خوارەوەیە:

بسم اللّه الرّحمن الرّحیم


و الحمد للّه ربّ العالمین و الصّلاة و السّلام علی خیر البریّة سیّدنا محمّدٍ المصطفی و آله الطّیّبین و صحبه المنتجبین و من تبعهم باحسان الی یوم الدّین.

ئاهەنگی دڵنشینی ئیبراهیمی کە بە فەرمانی خودا، هەموو مرۆڤەکان لە هەموو سەردەمەکان لە ڕیوڕەسمی حەج بەرەو کەعبە بانگ دەکات، ئەمساڵیش دڵی کۆمەڵێک لە موسڵمانانی لە سەرتاسەری جیهانەوە، ڕاکێشاوە و بووەتە هۆی کۆ بوونەوەی شکۆداری خەڵک و هێزی مەعنەوی ئیسلام بۆ یار و نەیار ئاشكر ادەکات.

کۆبوونەوەی گەورەی حەج، هەر کات بە چاوی هزرەوە چاوی لێبکرێت، بۆ موسڵمانان هۆی دڵنیاییە و بۆ دوژمنان و نەیاران هۆی ترسە.

جێگای سەرسووڕمان نیە ئەگەر دوژمنان و نەیارانی ئۆمەتی ئیسلامی، هەر دوو بواری ئەرکی حەج بکەنە ئامانج، چ بە زەق کردنەوەی جیاوازی ئایینی و سیاسی و چ بە کاڵ کردنەوەی لایەنی قودسی و مەعنەوی.

قورئان ، حەج وەکوو نیشانەی بەندەیی، کەرامەتی یەکسانی مرۆڤەکان، ژیانی مادی و مەعنەوی مرۆڤ، بەرەکەت و ڕێنوێنی ، ئارامشی ئەخلاقی و سازانی زانستی نێوان برایان و بێزاری و وەستان لە بەرانبەر دوژمنان دەناسێنێت.

ئێوە برایان و خوشکانی حاجی، ئێستا لە کاتی کردەیی کردنی ئەو ڕاستی و زانستانەدان. ئەندێشە و کردەوەی خۆتان لێک نزیک و نزیکتر بکەنەوە و شوناسی خۆتان وەدەست بهێننەوە و وەکوو سەوقات بیبەنەوە بۆ ماڵ. ئەوە هەمان سەوقاتی بەنرخی ڕاستەقینەی سەفەری حەجی ئێوەیە.

پرسی بەرائەت، ئەمساڵ گرینگتر لە ڕابردوویە چونکوو کارەساتەکانی غەززە جێگای هیچ جۆرە سازانێکی بۆ هیچ کەس و پارت و حکومەت و فیرقەیەکی موسڵمانان نەهێشتووەتەوە و ئەو بەرائەتە ئەبێ لە کردەوە و قسەی گەلان و حکومەتەکانیاندا نیشان بدرێت و جەلادەکان و پاڵپشتەکانیان بخاتە تەنگەژەوە.

ڕێبەری ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیانەدا بە دەسۆخشی لە بەرخۆدانی پۆڵاینی فەلەستین و خەڵکی بە سەبر و ستەملێکراوی غەززە، جەختیان کرد: ئەبێ پشتیوانی هەمەلایەنە لە ئەو بەرخۆدانە بکرێت.

لە خودای گەورە سەرکەوتنی تەواو بۆ ئەوان و بۆ ئێوەش قبووڵی حەج داوا دەکەم.

والسّلام‌علیکم‌ورحمة‌اللّه

سەید عەلی خامنه‌یی

۴ ذی‌الحجّة ۱۴۴۵

News ID 50575

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha