AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٦ ١٥:١١

لە دیداری خاوەن میدالیا زانستیەکان؛

ڕێبەری ئێران: ئێمە لە جیهاندا قسەمان برەوی هەیە/ زۆر هیوا و بڕوام بە گەنجان هەیە

ڕێبەری ئێران: ئێمە لە جیهاندا قسەمان برەوی هەیە/ زۆر هیوا و بڕوام بە گەنجان هەیە

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری کۆمەڵێک لە هەڵکەوتە زانستییەکانی ئێران، وتی: ئێوە بۆ وڵات سەروەتن و من زۆر بڕوا و هیوام بە گەنجان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە هەڵکەوتە و میدالیا هێنەرانی زانستی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

ڕێبەری ئێران لە دیداری خاوەن میدالیا زانستییەکان، وتیان: بڕوا و هیوام بە گەنجان هەیە. ئێوە بۆ وڵات سروەتن. بایەخی هەڵکەوتە زۆر زیاتر لە میدالیایە. ئێوە دەتوانن مێژوو بگۆڕن.

ناوبراو درێژەیان دا: هەڵبژاردن زۆر گرینگە. هەوڵ بدەن بەشداری زیاد بکەنەوە. بۆ هەڵبژاردنی باش بزانن کێ توانایی کار لە ڕێگای ئیتقلابی هەیە. هەر دەوڵەتێک کە بێتە سەر کار، ئەبێ سەربەخۆیی سیاسی وڵات بپارێزێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها وتیشیان: ئێران لە دەوروبەری ساڵی 1380 جووڵەیەکی زانستی دەست پێکرد. بە شێوەیەک کە ئامارە جیهانییەکان نیشانی دا ئێمە لە پلەی خێرایی پێشکەوتنی زانستی چەندین ئەوەندەی مامناوەندی جیهانین.

ئەو کاتەش هەر ئاماژەم دەکرد کە خێرایی پێشکەوتن خاڵێکی زۆر باشە، بەڵام خاڵی سەرەکی نییە، چونکوو زۆر دواکەوتوو بووین ئێستا لە ناوەڕاستداین. ئەبی بچینە پێشەوە و بگەینە هێڵی پێشەوە. ئێمە لە ساڵانی دوایی دەیەی نەوەد، تۆزێک بەجێماین.

ئێمە لە ساڵانی 97 بۆ 1400 لە کێبڕکێیە جیهانییەکان، ئۆلەمپیادە جیهانیەکان بە گشتی 26 میدالیای زێڕمان هەبووە لە حاڵێکدا لە 1401 و 1402 . 30 میدالیای زێڕمان هەبووە واتا لە دوو ساڵدا زیاتر لە ئەو چوار ساڵە بووە.

ڕێبەری ئێران وتیشی: ئێستا ئێمە سەربەخۆیی سیاسیمان هەیە واتا ئێران هەمبەر پرسە جیهانیەکان خاوەن لۆژیک و پێگەیە. ئێمە لە پرسی فەلەستین قسەمان هەیە، لە پرسی ئەمریکا قسەمان هەیە، لە پرسی سیستەمی نوێی جیهانی قسەمان هەیە و لە جیهاندا قسەمان بڕەوی هەیە.

News ID 50577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha