AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٦ ١٣:٢٦

مێهر لێکی دایەوە؛

کێ فەلەستین دەکاتە قوربانی ئاغەی مەحموود عەباس؟

کێ فەلەستین دەکاتە قوربانی ئاغەی مەحموود عەباس؟

ئاغەی مەحموود عەباس لەبری ڕەخنە و پاگەندە لە دژی ئێران، تکایە ئاوڕێک لە پێشینەی 30 ساڵەی دانوستانی سازان لەگەڵ ئیسرائیل بدەنەوە، بەڵکوو نەکەونە بەر دۆعا و نزای ژنان و منداڵانی بێ تاوانی فەلەستینییەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە سەرۆکایەتی مەحموود عەباس، لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد سیاسەتی ئێران ڕێگری دەکات لە پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین. ئەو پێکهاتە بە ڕەخنە لە قسەکانی ڕێبەری ئێران لە سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی پاگەندەی کرد کە سیاسەتی ئێران دەبێتە هۆی قوربانی بوونی خەڵکی فەلەستین. بەڵام بە ڕاستی کێ خەڵکی فەلەستین قوربانی کردووە و دەیکات؟

پێکهاتەی بەڕێوەبەری خۆسەر؛ 30 ساڵ دانوستان بە بچووک بوونەوەی جوگرافیای فەلەستین

پێکهاتەی بەڕێوەبەری خۆسەری فەلەستین 30 ساڵ تەمەنیەتی و بە ئامانجی حکومەتی گوازراو پێنج ساڵە دامەزرا تا لە ئەم ماوەیەدا دناوستانی کۆتایی لە نێوان دوو لایەنەکە ئەنجام بدرێت بەڵام ئەنجامەکەی بووە هۆی بچووکتر بوونەوەی جوگرافیای فەلەستین و سەرنەکەوتنی ئەو پێکهاتە.

دوای دانوستانی سەدەش، پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەر و مەحموود عەباس هەوڵێکی ئەوتۆیان بۆ ڕێگری لە دانوستانی سەدە ئەنجام نەدا و سیاسەتی دانوستان و سازانی مەحموود عەباس لە کردەوەدا هیچ یارمەتییەکی بە پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی نەداوە .

گەردەلوولی ئەقسا و پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر

گەردەلوولی ئەقسا زیاتر لە هەر ڕوانگەیەکی دیکە چییەتی پێکهاتەی بەڕێوەبەری خۆسەر و سەرۆکەکەیی ئاشکرا کرد. مەحموود عەباس فەلەستینی بۆ دوو بەشی ڕۆژاوا و غەززە دابەش کرد و بۆ لاواز کردنەوەی گرووپەکانی بەرخۆدان لە غەززە، ڕەخنەی زۆری لە ئۆپراسیۆنی تەواو فەلەستینی گەردەلوولی ئەقسا هێنایە ئاراوە.

کاتێک کە حەماس ڕەخنەی لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی پێکهاتەی بەڕێوەبەری خۆسەر بە بێ بەشداری گرووپەکانی دیکەی فەلەستینی گرت، ئەو پێکهاتە لە کاردانەوەیەکی توند و هاوشێوەی ئیسرائیلدا وتیان: گرووپێک کە هۆکاری رووداوەکانی 7 ی ئۆکتۆبەر و داگیر کردنی دووبارەی غەززە و خراپتر لە وەیشوومەن، شیاوی ئەوە نین کە ڕەخنە لە ئێمە بگرن.

پاگەندە نوێیەکان لە دژی ئێران؛ یاری لە پازێلی ڕەوانی ئیسرائیلییەکان و هەڵاتن لە گوشارەکانی ڕای گشتی فەلەستینی

ڕێبەری ئێران کە چەندین جار ڕایگەیاندووە کە گەردەلوولی ئەقسا تەواو فەلەستینی بووە، ئێستا پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین لە بارەی ئەو لێدوانەوە نووسیویە ڕێبەری ئێران وتوویە: هیچکەس نابێت لەسەر بەدی هاتنی ئاگربڕ لە غەززە حەسێب باز بکات. ئەو پاگەندە لە حاڵێکدایە کە لە قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەر ئاوەها ڕستەیەک نەبووە و لەگەڵ هەڵوێستی ئاشکرای ئێران و بەرپرسانی ئێرانی لەسەر پێداویستی ئاگربڕ لە غەززە دژایەتی هەیە.

هەروەها ئەو پێکهاتە هێناویە لە دیارە کە ئامانج لە ئەو لێدوانە، قوربانی کردنی فەلەستینییەکان و هەزاران ژن و منداڵ و بەساڵاچوویە و ئامانج لە ئەو قسانە لەناوبردنی فەلەستینە. گەلی فەلەستین لە 100 ساڵ لەمەوپێشەوە تا ئێستا خەریکی شەڕە و ئێستا شەڕگەلێک کە نابێتە هۆی بەدی هاتنی ئازادی و سەربەخۆیی، پێویست نییە.

ئەنجام

پاگەندەکانی پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین و مەحموود عەباس لە دژی ئێران لە حاڵێکدایە کە ئەوان تەنانەت نیوەی هەوڵەکانی ئێران هەوڵیان بۆ بەرگری لە فەلەستین نەداوە.

ئاغەی مەحموود عەباس، بە گرتنی وێنەی بیرەوەری و پێکەنینەوە ناتوانێت بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی فەلەستین بکات و لە جیاتی ڕەخنە و پاگەندە لە دژی ئێران، تکایە ئاوڕێک بەسەر پێشینەی 30 ساڵەی دانوستانی سازان لەگەڵ ئیسرائیل بدەنەوە، بەڵکوو نەکەونە بەر دۆعا و نزای ژنان و منداڵانی بێ تاوانی فەلەستینییەوە.

News ID 50466

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha