AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٢ ١٥:٢٦

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا:

هیچ دابەشبوونێکی سووریا لە ستراتیژی گشتیی ئێمەدا نییە

هیچ دابەشبوونێکی سووریا لە ستراتیژی گشتیی ئێمەدا نییە

بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا دەڵێت: ئەگەر دەوڵەتی سووریا بیەوێت کێشەکان چارەسەربکات، دەرگامان بۆیان کراوەیە و لەم چوارچێوەیەدا هەموو هەوڵێکدەدەین، لە ستراتیژی گشتیی ئێمەدا هیچ دابەشبوونێکی سووریا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێس دیدارێكى تایبەتی لەگەڵ جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا حسێن کۆچەر ئەنجامداوە کە تێدا ئەو بەرپرسەی باڵایەی کوردی سووریا زۆر بابەتی ڕۆژەڤ و گرینگ سەبارەت بە دۆخی کورد لە سووریا، هەڕەشەکانی تورکیا، هەڵبژاردن و پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریای باس کردووە.

لەم گفتوگۆیەدا حسێن کۆچەر وڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە ئەنجامی ئەو هەواڵانەی کە بڵاوبووەتەوە کە شاندەکانی ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشقن ‌و گفتوگۆ هەیە لەسەر ئایندەی سووریا و ناوچە کوردییەکان.

کۆچەر وتی:ساڵی ڕابردوو ئێمە وەک ئیدارەی خۆسەر دەستپێشخەرییەکمان ڕاگەیاند کە تیایدا ڕامانگەیاند کە چۆن یەکێتی خاکی سووریا دەپارێزین، چۆن کێشەی سووریا لەناو خۆماندا چارەسەردەکەین ‌و ئەم ئابوورییە بکەینە خزمەتی تەواوی گەلی سووریا و لەسەر ئەم بنەمایە، لەدەستپێشخەریی ئێمەدا سیستەمێکی لامەرکەزی بۆ سووریا هەبوو، لەو چوارچێوەیەدا هەوڵی زۆر لەگەڵ حکومەتی سووریا درا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ‌و ئێمەش هەر هەوڵدەدەین.

وتیشی: تائێستا ئەو ئەنجامانەی چاوەڕێی دەکەین بەدینەهاتووە، ئێمە دەمانەوێت کێشەکە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا چارەسەربکەین‌ و تورکیا هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتە نییە، ئەگەر دەوڵەتی سووریا بیەوێت کێشەکان چارەسەربکات، دەرگامان بۆیان کراوەیە و لەم چوارچێوەیەدا هەموو هەوڵێکدەدەین، لە ستراتیژی گشتیی ئێمەدا هیچ دابەشبوونێکی سووریا نییە.

News ID 50531

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha