AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٣ ١٥:٢٦

باقری:

ئیسرائیل شکستی قورسی لە خەڵک و بەرخۆدانی لوبنانەوە بەرکەوت

ئیسرائیل شکستی قورسی لە خەڵک و بەرخۆدانی لوبنانەوە بەرکەوت

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هیچکات بە ئیسرائیلیەکان ناڵێین کە ئاوڕ کە شکستەکانی ساڵەکانی 2000 و 2006 کە لە لوبنان ئەزموونیان کرد بدەنەوە. ئەوان شکستی مێژووییان لە خەڵک و بەرخۆدانی لوبنانەوە بەرکەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گفتوگۆیەکی لە گەڵ کەناڵی ڕووسیا تودەی ئەنجام داوە کە کورتەیەکی لە خوارەوە دێت:

ناوبراو سەبارەت بە پرسی ئاژاوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەروەها هیرشی حوسییەکان بۆ سەر پاپۆڕی ڕۆژاواییەکان لە دەریای سوور و هیرشی ئەوان بۆ سەر حوسییەکان و سەرکنەکەوتنیان لە شکست هێنانی ئەو گرووپە ، وتی: ئەوەی کە لە غەززە ڕوو دەدات جەنایەت و کۆمەڵکوژیە. دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەش بەرخۆدان لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە چالاک بوونەوە. بەتایبەتی حوسییەکان لە یەمەن کە هەمبەر ئەمریکا و بریتانیا وەستاونەتەوە کە لە سەر بیر و بڕوای خەڵک پێک هاتووە.

بقری هەروەها سەبارەت بە ئەگەری شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان و ڕۆڵ و کاردانەوەی ئێران لە ئەم نێوانەدا وتی: ئێمە هیچکات بە ئیسرائیل ناڵێین کە ئاوڕ لە شکەستی ساڵانی 2000 و 2006 یان بدەنەوە لە لوبنان. ئەوان شکستی مێژووییان لە لوبنان بەرکەوت. ئێمە هیچکات ئەو ئامۆژگاریە بە ئیسرائیل ناکەین کە بۆ ڕزگار بوون لە غەززە خۆیان بخەنە چای لوبنانەوە چونکوو بەرخۆدان هیچ کات ئیزن نادات ئیسرائیلییەکان بگەنە ئامانجیان و حزبوڵڵاش وەکوو هێزێکی بەرخۆدان ئەو هەڵەیە بکەن.

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دادگایی کردنی بەرپرسانی ئیسرائیل لە ئاستی نێودەوڵەتی وتی: هیچکات ئیسرائیل بیری نەدەکردەوە کە لە ئەم ئاستەدا هەموو وڵاتەکان بەتایبەتی ڕۆژاواییەکان بەرەوڕوو ببنەوە. بەڵام راستی ئەوەیە کە خەڵکی فەلەستین هیچکات پشتیان بە ئەو ڕێگا نێودەوڵەتیەکان نەبەستووە.

News ID 50538

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha