به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له چه‌نل نیوزی ئاسیا، هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ساڵوه‌گه‌ڕی کوشت و بڕ و ئه‌شکه‌نجه دانی موسڵمانان، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان فه‌رمانده‌ی سوپای میانماری به ژینۆساید تۆمه‌تبار کرد.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد تاکوو بکه‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته بکرێنه ئامانج و هه‌ناردنی چه‌ک بۆ میانمار ڕابگیردرێت.
لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی داوه که سوپای میانمار به ئامانجی ژیۆنساید ژنانی موسوڵمانی کوشتووه و ده‌ست درێژی کردووه‌ته سه‌ریان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای میانمار و ۵ ژنراڵی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی به ژیۆنساید تۆمه‌تبار کردووه و داوای کردووه که ئه‌م که‌سانه دادگایی بکرێن.
ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی میانمار به بیانۆی له‌ناو بردنی گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان هێرشی کرده سه‌ر ناوچه‌ی ڕاخین و زیاتر له ۶۰ هه‌زار موسڵمانی ناچار کرد ئاواره بن. هه‌روه‌ها له‌م نێوانه به هه‌زاران که‌سیان کوشتووه و خانوه‌کانیان سووتاندن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئان سان سوچی داوای کردووه تاکوو به‌ستێنه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ میانمار خۆش بکرێت.
شایانی باسه که ده‌یان ساڵه که بوداییه‌کان و موسڵمانه‌کانی میانمار پێکه‌وه کێشه‌یان هه‌یه و له ناکۆکی و شه‌ڕی به‌رده‌وامدا بوون.
Your Comment