تەرمی ژینگەپارێزانی مەریوانی ئەسپاردەی خاک کرا

تەرمی دوو چالاکی ژینگە پارێزی مەریوانی لە سەر دەستی خەڵکی بە ئەمەگی شاری مەریوان ئەسپاردەی خاک کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ڕۆژی یەکشەمە ۴ی خەرمانان ،تەرمی شەریف باجوور و ئۆمێد کۆنە پۆشی دوو چالاکی ژینگە پارێزی گیان بەخت کردوو لە ڕووداوی سووتانی دارستانەکانی دوو گوندی سەڵەسی و پێڵەی مەریوان بە بەشداریی بەشکۆی خەڵکی داخداری ئەم شارە و دەوروبەری بەخاک سپێردرا.

ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی مەریوان لە بەردەم مزگەوتی سەلاحەدینەوە تەرمی ئەو دوو چالاکە مەدەنیەیان لە سەر دەست و شان تا سەر قەبران بەڕێکرد.

شەوی ڕابردووش، خەڵکی مەریوان، تەرمی "ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پەژووهی" دوو گیان بەخت کردووی دیکەی ڕووداوەکەی مەریوانیان بەخاک سپارد.

شیاوی ئاماژەیە، بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی ڕۆژی رابردووی دارستانەکانی دەڤەری گوندی پێڵە و سەڵەسی شاری مەریوان، چوار کەس بە هۆی دووکەڵ و ئاگرەوە گیانیان لەدەستدا.

News Code 21237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =