AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٣٠ ٢٠:١٤

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی قوربانی کردن لە ١٠٠ گوندی پارێزگای کوردستان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی قوربانی کردن لە ١٠٠ گوندی پارێزگای کوردستان

جێگری گەشەی بەشداریی جەماوەریی کۆمیتەی ئیمدادی کوردستان وتی: ڕێوڕەسمی قوربانی کردن بە بۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ بە شێوەی هێمایین لە ١٠٠ گوندی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕابەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمیتەی ئیمدادی کوردستان، هیوا ڕەحیمی جێگری گەشەی بەشداریی جەماوەریی کۆمیتەی ئیمدادی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە ئەو ناوەندە بە ئامانجی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی هەژار و دەست کورت لە دەفرایەتیی ڕێوڕەسمە جۆراوجۆرەکانی ساڵ بەهرە دەبات، وتی: جەژنی قوربان یەکێکە لە ڕەسمە ئایینییەکان کە خەڵکی ئەو پارێزگایە هەموو ساڵێک لەو جەژنەدا بە ئەنجام دانی نەریتی پیرۆزی خودایی قوربانی کردن، نەزری خۆیان لە نێوان خەڵکی هەژار و دەست کورتدا دابەش دەکەن.

ناوبراو وێرای ئاماژە بەوەی کە کۆمیتەی ئیمداد بۆ وەرگرتنی نەزری خەڵکی و دابەش کردنیان لە نێوان یارمەتی‌ خوازانی پاڵپشت کراوی ئەو ناوەندە، وتیشی: ئامانجی کۆمیتەی ئیمداد تەرخان دانی پشکی زیاتری نەزرییەکانی خەڵکی بە هەژاران و دەست‌کورتان و یارمەتی خوازانی ژێر چەتری ئەم ناوەندەیە.

ڕەحیمی ئاماژەی بە بوونی حەوت بنکەی کۆکردنەوەی نەزریی خەڵکی لە ناوخۆی سنە بۆ وەرگرتنی نەزرییەکان کرد و ڕاشیگەیاند: خێرخوازان دەتوانن نەزرییەکانی خۆیان لە رێگەی تەواو نووسینگەکانی کۆمیتەی ئیمداد و ئەو مزگەوتانەی کە نوێژی جەژنی تێدا بەڕێوە دەچێت، ناوەندەکانی خێرخوازی و ناوەندەکانی فرۆش و قوربانی کردنی ئاژەڵ لە سەرتاسەری پارێزگای کوردستان ڕادەستی نوێنەرانی ئەم دەزگایە بکەن و ئەگەر خێراخوازەکە بیەوێ، نەزرییەکەی بە هاوڕێتی خۆی لە نێوان یارمەتی خوازاندا بڵاو دەکرێتەوە.

جێگری گەشەی بەشداریی جەماوەریی کۆمیتەی ئیمدادی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە لە جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوودا ٥ ملیارد و ١٦٠ ملیۆن تمەن لە رێگەی نەزریی خەڵکی یارمەتی دراوەتە هەژاران و دەست کورتان، زیادی کرد: ڕێوڕەسمی قوربانی کردن بە بۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ بە شێوەی هێمایین و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی ناوچەیی لە ١٠٠ گوندی کوردستان بەڕێوە دەچێت و کۆمیتەی ئیمداد هەوڵ دەدات بە هاوکاریی دێیاران، شۆڕاکان، وەفدی دەستپاکی و پێشنوێژانی گوندەکان نەرزیی خەڵکی لە نێوان خەڵکی هەمان گوند و ناوچە دابەش دەکات و پشکی زیاتری دەدرێتە یارمەتی خوازانی ئەو ناوەندە.

News ID 21161

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha