بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکڕاتی کوردستان لە دیداری برێت مەکگۆرگ، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسی عێراق و دواین گۆڕانکارییەکانی گفتوگۆی کرد.
لەم دیدارە داگلاس سلێمان، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و ستیڤ فاڵکۆن، کونسولی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بەشداریان کرد بوو.
لەم دیدارە هەر دوو لا سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکان لە دژی داعش لە سووریا و عێراق، پڕوسەی سیاسی عێراق و دانوستانە نوێکان بۆ پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆ و قسەیان کرد.
بارزانی لەم دیدارە جەختی کرد: یەکەمایەتی کورد بۆ بەشداری کردن لە پڕۆسەی نوێی عێراق، پێبەند بوونی لایەنەکان بە شەراکەتی ڕاستەقینێیە لە بەڕێوە بردنی وڵات و گەرەنتی بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانە.
بۆچوونی ئێوە